PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی ئابووری
ئابووری

دادگاكانی ئێران بڕیاری ٢٩٠ ملیار دۆلار قەرەبووكردنەوەیان بەسەر ئەمریكادا سەپاند
دەزگای دادوەریی ئێران، ئەمریكای بە دانی ٢٩٠ ملیار دۆلار قەرەبوو مەحكوم كرد و لە دژی وڵاتانی عەرەبیی کەنداویش داوای یاسایی تۆمار کرد.

دادگاكانی ئێران بڕیاری ٢٩٠ ملیار دۆلار قەرەبووكردنەوەیان بەسەر ئەمریكادا سەپاند

دەزگای دادوەریی ئێران، ئەمریكای بە دانی ٢٩٠ ملیار دۆلار قەرەبوو مەحكوم كرد و لە دژی وڵاتانی عەرەبیی کەنداویش داوای یاسایی تۆمار کرد.

حەسەن عەبدولیانپوور، سەرۆكی ناوەندی پارێزەرانی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ۲۳ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۶ ڕایگەیاند، دادگا ناوخۆییەكان بڕیاریان داوە کە ئەمریكا بە بڕی ۲۹۰ ملیار دۆلار قەرەبوو بداتەوە.

عەبدولیانپوور هەروەها ئاماژەی بەوە دا، لەسەر خاكی وڵاتانی عەرەبیی کەنداو کە ڕێگەیان داوە زەوییەکانیان بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بەكار بهێنرێت، چەندین داوای یاسایی لە دژیان تۆمار كراوە.

بەپێی زانیارییەكانی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران، ئەم بڕیارانەی قەرەبووكردنەوە كاردەوە و كارەكانی ئەمریكا لە دەیەکانی ڕابردوودا دەگرێتەوە. ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە لە ۲۸ی شوباتەوە دەستی پێكرد، دوای ئەوەی ئەمریكا و ئیسرائیل هێرشیان كردە سەر ئێران و لە ئەنجامدا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران گیانی لەدەستدا؛ لە بەرامبەردا ئێران بە موشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشی كرە سەر وڵاتانی ناوچەكە.

لە مانگی حوزەیراندا لە ئیسلام ئاباد ڕێككەوتننامەیەك ئیمزا كرا، کە تێیدا واشنتن و هاوبەشە ناوچەیییەكانی پلانیان دانابوو لانی كەم ۳۰۰ ملیار دۆلار بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی ئابووریی ئێران تەرخان بكرێت. ئێران بۆ چەندین دەیەیە لەژێر سزای قورسی ئەمریكادایە.

سەرچاوە: كوردستان۲٤

هەواڵی پەیوەندیدار