PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کلتوور و ئەدەب
کلتوور و ئەدەب

سزای یەک ساڵ زیندانیکردن و دوو ساڵ قەدەغەی هونەری بۆ ئیلناز شاکردۆست، ئەکتەری ئێرانی
ئیلناز شاکردۆست بەهۆی بڵاوکراوەیەک لە سۆشیاڵ میدیا و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە، سزای یەک ساڵ زیندانیکردن و دوو ساڵ قەدەغەی کاری هونەری و چالاکیی سۆشیاڵ میدیای بەسەردا سەپێنرا.

سزای یەک ساڵ زیندانیکردن و دوو ساڵ قەدەغەی هونەری بۆ ئیلناز شاکردۆست، ئەکتەری ئێرانی

ئیلناز شاکردۆست بەهۆی بڵاوکراوەیەک لە سۆشیاڵ میدیا و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە، سزای یەک ساڵ زیندانیکردن و دوو ساڵ قەدەغەی کاری هونەری و چالاکیی سۆشیاڵ میدیای بەسەردا سەپێنرا.

لقی ٢٣ی دادگای شۆڕشی تاران، لە ڕێکەوتی ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، سزای یەک ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ئیلناز شاکردۆستدا سەپاند بە تۆمەتی "چالاکیی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران". هەروەها دادگا بۆ ماوەی دوو ساڵ هەر جۆرە چالاکییەکی هونەری و سیاسی و هەروەها چالاکبوونی لە سۆشیاڵ میدیای لێ قەدەغە کرد.

بڕیارەکە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەشەوە پەسەند کرا. هۆشەنگ پووربابایی، پارێزەری شاکردۆست ڕایگەیاند کە سزای موەکیلەکەی بەهۆی بڵاوکراوەیەکی سۆشیاڵ میدیاوە بووە کە پەیوەندی بە خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە هەبووە.

مانگی شوباتی ڕابردوو، شاکردۆست لە هەژماری ئینستاگرامەکەی بە ئاماژەدان بە فیستیڤاڵی فیلمی فەجر نووسیبووی: "بەشداری هیچ ڕێوڕەسمێک ناکەم و چیتر لەم خاکەدا کە بۆنی خوێنی لێ دێت، ڕۆڵ نابینم" و ڕایگەیاند کە بەشداری چالاکییە سینەماییەکانی ئێران ناکات.

شاکردۆست کە یەکێکە لە ناوە ناسراوەکانی سینەمای ئێران، پێشتر لە چەندین فیلمدا ڕۆڵی گێڕاوە. بەڵام لە ئەیلوولی ٢٠٢٦ بە فیلمی "عەرووسی چەشمە" بەشداری ٣٨ەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێردمنداڵانی ئەسفەهانی کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرەڕای لێدوانەکانی پێشووی، بەردەوام بوو لە کارە سینەماییەکانی.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار