PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

پیاوێکی بەریتانی دوای جێهێشتنی هاوسەرەکەی لە دوای ١٦ ساڵ، لە تایلەند ژنی دووەمی هێنا و بەهۆی فرەژنییەوە زیندانی کرا
دەیڤید کێرتیسی تەمەن ٥٦ ساڵ، بەهۆی ئەوەی لە تایلەند لەگەڵ ئافرەتێکی ٢١ ساڵ بچووکتر لە خۆی هاوسەرگیری کردووە، سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

دەیڤید کێرتیس، کە بەڕێوەبەری گرێبەستە و تەمەنی ٥٦ ساڵە، لە نیسانی ٢٠٢٥ لە بەریتانیا بە هاوسەرەکەی کە ١٦ ساڵە لەگەڵیدایە بە ناوی کیرستی وت "دەچم بۆ کار" و ماڵەکەی بەجێهێشت، دواتر بەرەو تایلەند بەڕێکەوت. لە تایلەند لەگەڵ کوانتا ساتیپجانی تەمەن ٣٥ ساڵ ئاشنا بوو و لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لەکاتێکدا هێشتا هاوسەرگیرییەکەی پێشووی بەردەوام بوو، هاوسەرگیری دووەمی ئەنجامدا.

کیرستی دوای ئەوەی بانگهێشتنامەی هاوسەرگیرییەکەی کێرتیسی لە سۆشیاڵ میدیا بینی، بە ڕاوێژی پارێزەرەکەی سکاڵای لە پۆلیس تۆمار کرد. کێرتیس لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٦ کاتێک گەڕایەوە بەریتانیا، لە فڕۆکەخانەی هیسڕۆ دەستبەسەر کرا و بە تۆمەتی فرەژنی دادگایی کرا. دادگای نۆتینگهام سزای ٦ مانگ زیندانی، ١٨ مانگ سزای هەڵپەسێردراو، ١٠٠ کاتژمێر خزمەتی گشتی بەبێ بەرامبەر و ٨٠٤ پاوەند غەرامەی بەسەر کێرتیسدا سەپاند.

کیرستی ئاماژەی بەوە کرد کە لەو ماوەیەی هاوسەرەکەی ون بووە، نەشتەرگەرییەکی سەختی ئەنجامداوە و لەو کارەش دەرکراوە کە ٢٠ ساڵ بوو تێیدا کاری دەکرد. کیرستی کە داوای جیابوونەوەی کردووە، وتی ئەو ١٦ ساڵ هاوسەرگیرییەی ئێستا هیچ مانایەکی نەماوە و ئەو خیانەتەی بەرامبەری کراوە، متمانەی لەناوبردووە.

سەرچاوە: ڕووداو

هەواڵی پەیوەندیدار