PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

داعش هێرشی کردە سەر خاڵێکی سەربازیی هاوبەش لە سنووری نەینەوا و ئەنبار
داعش هێرشی کردە سەر خاڵێکی هاوبەشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە نێوان پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار؛ هێزە ئەمنییەکان هێرشەکەیان تێکشکاند.

داعش هێرشی کردە سەر خاڵێکی سەربازیی هاوبەش لە سنووری نەینەوا و ئەنبار

داعش هێرشی کردە سەر خاڵێکی هاوبەشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە نێوان پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار؛ هێزە ئەمنییەکان هێرشەکەیان تێکشکاند.

شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش لە سنووری نێوان پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار، لە نزیک قەزای حەزەر هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازیی هاوبەشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی. محەمەد جاسم کاکەیی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی و بەرگری لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند کە وردەکارییەکانی هێرشەکە هێشتا ڕوون نەبووەتەوە.

بەشی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، هێزەکانی سەر بە لیوای ٤٤ توانیویانە هێرشەکەی داعش بۆ سەر ئەو خاڵە سەربازییە تێکبشکێنن کە دەکەوێتە سەر ڕێگای نێوان قەزای حەزەر (نەینەوا) و ڕاوە (ئەنبار). فەرماندەیی ڕۆژئاوای نەینەوا ڕایگەیاند کە دۆخەکە بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵدایە و هێزە ئەمنییەکان بۆ هەر ئەگەرێکی هێرشی پاشماوەکانی داعش لە ئامادەباشیدان.

باس لەوە دەکرێت کە جموجۆڵەکانی داعش لە ناوچەکەدا زیادی کردووە. ئێوارەی هەینیی ڕابردوو، لە سنووری ناحیەی پردێی کەرکووک ئۆتۆمبێلێک بە گومانی بوونی چەکدارانی داعش دۆزرایەوە؛ دواتر ژمارەیەکی زۆر لە سوپای عێراق و هێزەکانی دژەتیرۆر ڕەوانەی ناوچەکە کران و ڕێگای سەرەکیی کەرکووک-هەولێر داخرا. شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند کە لە هێرشێکی ئاسمانیی ورددا لە سنووری پردێ، سێ "تیرۆریست" کوژراون و کەسێکیش دەستگیر کراوە.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار