PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

دوو شەمەندەفەری خێرا لە ناوچەی تۆلیدۆی ئیسپانیا پێکیاندادا: ٦٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٠ کەسیش برینداربوون
بەهۆی پێکهەڵپژانی دوو شەمەندەفەری خێرا، ٦٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

دوو شەمەندەفەری خێرا لە ناوچەی تۆلیدۆی ئیسپانیا پێکیاندادا: ٦٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٠ کەسیش برینداربوون

بەهۆی پێکهەڵپژانی دوو شەمەندەفەری خێرا، ٦٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

ژمارەی قوربانیانی پێکهەڵپژانی دوو شەمەندەفەری خێرا لە ناوچەی تۆلیدۆی ئیسپانیا بۆ ٦٤ کەس بەرزبووەوە. لەو ڕووداوەدا ٨٠ کەس برینداربوون کە باری تەندروستی ٥٠ کەسیان ناجێگیرە.

ئیمیلیانۆ گارسیا-پەیج، سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کاستیلیا-لا مانچا ڕایگەیاند کە چارەسەری برینداران بەردەوامە و ئەگەری هەیە ژمارەی قوربانیان زیاتر ببێت. پێشبینی دەکرێت ڕووداوەکە بەهۆی هەڵەی مرۆیی لە ناوەندی کۆنترۆڵی ئەتۆچای مەدرید ڕوویدابێت. بەپێی هێڵی فریاکەوتنی ١١٢، شەمەندەفەرێکی جۆری ئەی ڤی ئی (AVE) سەر بە کۆمپانیای ڕێنفی، لە دواوە خۆی کێشاوە بە شەمەندەفەرێکی کۆمپانیای ئایریۆ (Iryo) کە لەسەر هێڵەکە وەستابوو؛ بەهۆی پێکدادانەکە دوو ڤاگۆنی ئایریۆ و ڤاگۆنێکی ئەی ڤی ئی کەوتنە خوارەوە بۆ لێواری هێڵی ئاسنینەکە. لە هەردوو شەمەندەفەرەکەدا زیاتر لە ٥٤٠ سەرنشین هەبوون.

دوای ڕووداوەکە، گەشتەکانی شەمەندەفەری خێرا لە نێوان مەدرید و ئەندەلوس ڕاگیران. لە وێستگەی ئەتۆچای مەدرید و سێڤییا، ناوەندی هاوکاری بۆ کەسوکاری ئەو سەرنشینانە کرایەوە کە بەهۆی ڕووداوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە. ئەندامانی حکومەتی ئیسپانیا و پارتە سیاسییەکان، بەهۆی کاریگەری ڕووداوەکە، بەرنامەکانی ئەو ڕۆژەیان هەڵوەشاندەوە.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار