PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سیاسەت
سیاسەت

مەتان کهانا بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا و ئۆفیر کاتز شکستی هێنا
مەتان کهانا، کاندیدی هاوبەشی بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە ئیسرائیل، بە سەرکەوتن بەسەر ئۆفیر کاتزی کاندیدی هاوپەیمانی حکومەتدا، بوو بە سەرۆکی پەرلەمان.

مەتان کهانا بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا و ئۆفیر کاتز شکستی هێنا

مەتان کهانا، کاندیدی هاوبەشی بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە ئیسرائیل، بە سەرکەوتن بەسەر ئۆفیر کاتزی کاندیدی هاوپەیمانی حکومەتدا، بوو بە سەرۆکی پەرلەمان.

لەو دەنگدانەی بە پێشەنگایەتی بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی ئیسرائیل بەڕێوەچوو، لە کۆی ١٢٠ ئەندام پەرلەمان، ٦٦ دەنگ بۆ مەتان کهانا ئەندامی پارتی یاشار و ٥٢ دەنگ بۆ ئۆفیر کاتز ئەندامی پارتی لیکود چوو؛ هەروەها ٢ ئەندام پەرلەمان دەنگیان نەدا. کهانا بە تێپەڕاندنی کاتز کە لەلایەن هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی کاتییەوە پشتیوانی دەکرا، بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

دەنگدانەکە لە دانیشتنێکدا بەڕێوەچوو کە بە داواکاری ٦٧ ئەندام پەرلەمان و بە سەرۆکایەتی گادی ئایزینکۆتی سەرکردەی بەرەی ئۆپۆزسیۆن سازکرابوو. پارتە عەرەبییەکان کە لە هەڵبژاردنەکانی ٢٧ی تشرینی یەکەمدا ١٩ کورسییان بەدەستهێنا و بوون بە خاوەن پێگەیەکی هەستیار، پشتیوانییان لە کهانای کاندیدی بەرەکەی ئایزینکۆت کرد.

پێش دەنگدانەکە، ئۆفیر کاتز داوای لە ئەندام پەرلەمانە ڕەچەڵەک فەلەستینییەکان کردبوو دەنگی پێنەدەن و وتبووی: "دەنگم پێ مەدەن، من ئامادە نیم پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەکەدار بکەم." لیستە هاوبەشەکە و پارتی ڕەئەمیش پێش دەنگدانەکە ڕایانگەیاندبوو کە پشتیوانی لە کهانا دەکەن.

کهانا لە یەکەم وتاریدا وەک سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند، پڕۆژەیاساکانی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی چاکسازییە دادوەرییە ناکۆکی لەسەرەکان و یاساکانی دیکەی حکومەتی نەتانیاهۆ، لەم هەفتەیەدا پێشکەش دەکرێن. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئایزینکۆت توانای پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتووی هەیە و یائیر گۆلانی سەرۆکی پارتی دیموکراتەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی: "سەرۆکی پەرلەمانمان گۆڕی، ئێستا حکومەت دەگۆڕین."

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار