
بۆ یەکەمجار لە قوتابخانەیەکی دەوڵەتی لە ئەستەنبوڵ مامۆستایەکی دامەزراوی زمانی کوردی دەستبەکار بوو
مامۆستایەکی دامەزراوی زمانی کوردی کە بۆ قوتابخانەی ناوەندیی سوڵتان ئەلپارسڵان لە ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ دانراوە، وانەکەی بە گۆرانیی "زمانی کوردی" دەست پێ کرد.
بۆ یەکەمجار لە تورکیا مامۆستایەکی دامەزراو لە بەشی زمانی کوردی (کرمانجی) بۆ قوتابخانەی ناوەندیی سوڵتان ئەلپارسڵان لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ دانرا و وانەکەی بە ناساندنی کولتوور و زمانی کوردی بە قوتابییەکان و فێرکردنی گۆرانیی "زمانی کوردی" دەست پێ کرد.
وەزارەتی پەروەردە لە ساڵی ٢٠١٢ەوە زمانی کوردی (کرمانجی و زازاکی) بۆ پۆلەکانی ٥ تا ٨ لە چوارچێوەی وانەی هەڵبژاردەی "زمان و زاراوە زیندووەکان" خستبووە ناو بەرنامەی خوێندنەوە. بەڵام دامەزراندنی مامۆستای هەمیشەیی سنووردار بوو. لەم ساڵی خوێندنەدا، ژمارەی ئەو قوتابییانەی وانەی کوردییان هەڵبژاردووە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو چوار هێندە زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١٠٠٠ قوتابی، بەهۆی داواکاری زۆری دایک و باوکانیشەوە پرۆسەی دامەزراندنەکە ئەنجام درا.
پارێزەرانی بزووتنەوەی زمانی کوردی (هەژکورد) جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم دامەزراندنە لە ڕووی بڵاوبوونەوەی وانەی کوردی لە قوتابخانەکانی دەوڵەتدا، دەستپێکێکی گرنگ و مێژووییە.
سەرچاوە: Kurdistan24