PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

لە دەوروبەری ئیستانبوڵ لە قوتابخانەیەکی ناوەندیدا شەڕەچەقۆ ڕوویدا: ٥ قوتابی بریندار بوون
لە قوتابخانەیەکی ناوەندی لە گەڕەکی کایاباشی لە ناوچەی باشاکشەهیر، بەهۆی شەڕەچەقۆی نێوان قوتابیانەوە پێنج قوتابی بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

لە قوتابخانەیەکی ناوەندی لە گەڕەکی کایاباشی سەر بە ناوچەی باشاکشەهیر لە ئیستانبوڵ، لە نێوان قوتابیاندا بە هۆکارێکی نەزانراو شەڕەچەقۆ ڕوویدا. ڕووداوەکە دەوروبەری کاتژمێر ۰۸:٤۰ی بەیانی ڕوویداوە.

دوای ئاگادارکردنەوەیان، هێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتن ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران. لە ئەنجامی شەڕەکەدا پێنج قوتابی بریندار بوون و لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە بە ئامبۆڵانس ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی نزیک لەو شوێنە کران و خرانە ژێر چاودێری پزیشکییەوە.

پاریزگاری ئیستانبوڵ ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکەوە دەستپێکردووە و قوتابییە بریندارەکان لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەر وەردەگرن.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار