سەرەکی

لە ئەستەمبۆل ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەوە بۆ ٥ کەس بەرزبووەوە
لە لافاوەکەی کاغزمان، تەرمی موراد باباجانۆڤی تەمەن ٣٠ ساڵ کە هاووڵاتیی تورکمانیستانە و بێسەروشوێن بوو، لە کەنداوی شاخی زێڕین (هالیچ) دۆزرایەوە.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی لافاوەکەی ئەستەمبۆلدا گیانیان لەدەستداوە بۆ پێنج کەس بەرزبووەوە.
تەرمی موراد باباجانۆڤی تەمەن ٣٠ ساڵ کە هاووڵاتیی تورکمانیستانە و لە لافاوەکەی ناوچەی کاغزمان بێسەروشوێن ببوو، لە کەناری کەنداوی شاخی زێڕین (هالیچ) دۆزرایەوە.
ڕاگەیەندراوە کە دوای پشکنینی تیمەکان، تەرمەکە دەگوازرێتەوە بۆ دامەزراوەی پزیشکی دادوەری.
سەرچاوە: Kurdistan24