
تەقینەوە لە کارگەی ئاسن و پۆڵای هاباش لە عەلیئاغای ئیزمیر: ٣ کۆچکردوو و ١٤ بریندار هەن
لە دامەزراوەیەکی ئاسن و پۆڵا لە عەلیئاغا تەقینەوەیەک ڕوویدا، سێ ڕەنجدەر گیانیان لەدەستدا و ١٤ کەسیش بریندار بوون.
لە گەڕەکی بوزکۆی سەر بە شارۆچکەی عەلیئاغا لە پارێزگای ئیزمیر، لە دامەزراوەی ئاسن و پۆڵای هاباش لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ لە دەوروبەری کاتژمێر ١٢:٠٠ تەقینەوەیەک ڕوویدا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە کاتی پرۆسەی ڕشتنی پۆڵای شل، پچڕانی کرێنی سەربانەکە و کەوتنی بۆ ناو فڕنی کەوانەیی بووەتە هۆی ڕووداوەکە.
لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا سێ ڕەنجدەر گیانیان لەدەستدا و ١٤ کەسیش بریندار بوون، کە باری تەندروستی سێ لە بریندارەکان سەختە. بەهۆی ڕژانی ڕۆن و دوکەڵی چڕ لە شوێنی ڕووداوەکە، ١٠ کەس لە ژێر داروپەردودا ماندوون و تیمی گەڕان و ڕزگارکردن ههوڵی ڕزگارکردنیان دهدهن.
وەزیری ناوخۆ موستەفا چیفتچی دوای ڕووداوەکە ڕایگەیاند، سەرجەم یەکەکان بە شێوەیەکی هەماهەنگ لە مەیدانەکەدا خەریکی گەڕان و ڕزگارکردن، کوژاندنەوە و بەدەنگەوەهاتنن. پارێزگاری ئیزمیر ڕایگەیاند کە سێ ڕەنجدەر گیانیان لەدەستداوە و ١٤ کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و چاودێری نزیکی باری تەندروستی بریندارەکان دەکرێت. دەزگای دڵنیایی کۆمەڵایەتیش رایگەیاندووه کە سەرپەرشتیاری پشکنەری بۆ ڕووداوەکە دەستنیشان کردووە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
سەرچاوە: Kurdistan24