PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

جی دی ڤانس: گەشبینین بە گەیشتن بە ڕێککەوتن لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئێران
جی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە گەشبینن بە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دانوستاندن لەگەڵ ئێران.

جی دی ڤانس: گەشبینین بە گەیشتن بە ڕێککەوتن لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئێران

جی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە گەشبینن بە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دانوستاندن لەگەڵ ئێران.

جی دی ڤانس لە بنکەی ئاسمانی ئەندروز بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە زنجیرەیەک گفتوگۆی بنیاتنەر لەگەڵ بەرپرسانی تاران ئەنجامدراوە و لەو پرۆسەیەدا پێشکەوتن بەدیهاتووە.

ڤانس ئاماژەی بەوە کرد کە خۆی و سەرۆک دۆناڵد ترەمپ زۆر گەشبینن بە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن لە ڕێگەی دانوستاندنەوە و بە بڕیارەوە بەردەوام دەبن لە کارەکانیان.

ڤانس بە ئاماژەدان بە هەڵوێستی پێشبینی نەکراوی ئێران، وتی کە ترەمپ هەموو بژاردە سەربازی و نا سەربازییەکان لەسەر مێز دەهێڵێتەوە و پێشینەی سەرەکی واشنتۆن ئەوەیە کە بە تەواوی ڕێگری لە ئێران بکات لەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی زیندوو بکاتەوە.

ڤانس لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا مۆڵەت بە تاران دراوە پێش هەر دەستێوەردانێکی سەربازی، بە "نەخێر" وەڵامی دایەوە و وتی بۆ ئەوەی ڕێککەوتنێک ئەنجام بدرێت، دەبێت ئێران بەڵێنی ڕوون و پشتڕاستکراوی نێودەوڵەتی بدات کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دووبارە دروست ناکاتەوە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار