سەرەکی

جی دی ڤانس: جەنگی ئێران بەم نزیکانە کۆتایی دێت
جێگری سەرۆکی ئەمریکا جی دی ڤانس ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات بەهۆی سیاسەتەکانی ترەمپەوە، جەنگی ئێران نەبێتە جەنگێکی بێکۆتا.
جی دی ڤانس لە کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند، ئەگەری ئەوەی ئەمریکا لە "جەنگێکی بێکۆتا" لەگەڵ ئێراندا بمێنێتەوە ڕەتدەکاتەوە.
ڤانس ئاماژەی بەوە کرد کە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەگاتە ئامانجەکانی و "ڕێگە نادات جەنگی ئێران ببێتە جەنگێکی بێکۆتا".
ڤانس بە بیرهێنانەوەی ئەوەی کە ئەمریکا ٤٧ ساڵە پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا هەیە، وتی: "ئەگەر نیگەرانی جەنگێکی دیکەی بێکۆتان، ترەمپ ڕێگری لێ دەکات".
ترەمپ لە ٢٧ی تشرینی یەکەم لە میتینگێکی هەڵبژاردن لە تێکساس وتبووی: "ئەم جەنگە بەم نزیکانە کۆتایی دێت، چیتر سوپا و کەشتیگەل و هیچ شتێکیان نەماوە".
سەرچاوە: Kurdistan24