PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی ئابووری
ئابووری

ڕێککەوتنی تورکیا و عێراق لە پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان: دروستکردن بەرامبەر بە نەوت
عێراق و تورکیا لەسەر ڕەشنووسی ڕێککەوتنێک کار دەکەن کە تێیدا عێراق لە بەرامبەر تێچووی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان بە گوژمەی ١٧ ملیار دۆلار و درێژی ١٢٠٠ کیلۆمەتر، نەوت بۆ کۆمپانیا تورکییەکان دابین دەکات.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند کە ئامادەیە ڕێککەوتنێکی بەرفراوان لەگەڵ کۆمپانیا تورکییەکان واژۆ بکات بە مەبەستی دابینکردنی دارایی و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان بە گوژمەی ١٧ ملیار دۆلار. لە ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکەدا هاتووە کە شایستە داراییەکانی ئەو کۆمپانیا تورکییانەی بەشی هێڵی ئاسنین و ڕێگەوبانی پڕۆژەکە ئەنجام دەدەن، لە ڕێگەی دابینکردنی نەوتی خاوی عێراقەوە دەدرێت.

حوسێن ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کرد کە کاری دیزاینی پڕۆژەکە کۆتایی هاتووە و قۆناغی یەکەمی کارەکان بە نۆژەنکردنەوەی هێڵە ئاسنینەکان دەست پێ دەکات. ئەم قۆناغە نۆژەنکردنەوەی هێڵەکانی بەغدا-بەسرە-ئوم قەسر و بەغدا-موسڵ و بەستنەوەیان بە بەندەری فاو و ناوچەی فیشخابوور لەسەر سنووری تورکیا لەخۆ دەگرێت.

لە تێچووی تەکنیکی پڕۆژەکەدا، ١٠.٥ ملیار دۆلار بۆ ژێرخانی شەمەندەفەری خێرای کارەبایی و ٦.٥ ملیار دۆلاریش بۆ دروستکردنی هێڵی ئاسنینی نوێ و ڕاکێشانی ڕێڕەوەکان تەرخان کراوە. پلانیش وایە قۆناغی یەکەم لە ساڵی ٢٠٢٨ تەواو ببێت و بخرێتە کار، هەروەها پڕۆژەکە بە تەواوی لە ساڵی ٢٠٥٠ دەگاتە لوتکەی توانای کارکردنی خۆی.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار