PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

بەهۆی بەفر و تەمەوە پێنج شاخەوانی دهۆکی لە چیای هەڵگورد ون بوون
پێنج شاخەوانی خەڵکی دهۆک بەهۆی بەفر و تەمێکی چڕەوە لە چیای هەڵگورد ون بوون و تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران بەردەوامن لە گەڕان بەدوایاندا.

پێنج شاخەوانی خەڵکی دهۆک بەمەبەستی سەرکەوتن بۆ چیای هەڵگورد لە کەمپەکەیان دەرچوون. بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و تەمێکی چڕەوە، شاخەوانەکان ڕێگایان لێ تێکچووە و پەیوەندییان پچڕاوە.

تیمەکانی بەرگری شارستانی قەزای سۆران بە هاوکاری شاخەوانانی دیکەی ناوچەکە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی گەڕان کردووە. تیمەکان ڕایانگەیاندووە کە شاخەوانەکان دوای ئەوەی لە کەمپەکەیان دەرچوون ون بوون و تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە.

رێوەند هاودیانی، بەرپرسی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند: "تیمەکانمان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنی گەڕان بۆ ئەوەی شاخەوانەکان بە سەلامەتی بدۆزینەوە."

سەرچاوە: +964 (Kurdish) - province 'hewler'

هەواڵی پەیوەندیدار