
سەرۆک وەزیرانی قەتەر داواکاریی وەرگرتنی ڕسوومات لە گەرووی هورمز ڕەت دەکاتەوە
شێخ محمد بن عبدالرحمن آل ثانی ڕایگەیاند کە وەرگرتنی ڕسوومات لە پەڕینەوە لە گەرووی هورمز بۆ هەموو وڵاتان ڕەت دەکەنەوە.
سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر شێخ محمد بن عبدالرحمن آل ثانی، لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەوان داواکاریی قەتەر یاخود هر وڵاتێکی دیکە بۆ وەرگرتنی ڕسوومات لە پەڕینەوە لە گەرووی هورمز ڕەت دەکەنەوە.
آل ثانی جەختی لەوە کردەوە کە ناستەقامگیری لە ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی دەریاییدا کێشەیەکی جیهانییە و گوتی: "تەواوی جیهان و ئێرانیش لەژێر پەستاندان. تەواوی ناوچەکەش وەک ئێران بەم هۆیەوە کاریگەر بووە"، بەمەش ئاماژەی بەوە دا کە بارودۆخەکە تەنیا ئێران نا، بەڵکو وڵاتانی کەنداو و گواستنەوەی دەریایی لە سەرانسەری جیهاندا دەگرێتەوە.
سەرۆک وەزیران گوتی: "گەرووەکە هەمیشە ڕێڕەوێکی ئاوی نێودەوڵەتی بووە و ئێستا ئەم بابەتە بووەتە پرسیارێکی جیهانی"، و پارێزگاری لەوە کرد کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەیەکەوە بجوڵێتەوە. هەروەها گوتی: "بۆ پاراستنی گەلەکەمان و نەوەکانی داهاتوومان، پێویستە دەستوەردان لە ڕێگە دەریاییەکان، وەرگرتنی ڕسوومات و هەڕەشەکان کۆتایییان پێ بێت."
آل ثانی ڕایگەیاند: "هەڵوێستی هەر کەسێک کە ڕێگە دەریاییەکان بۆ گەمارۆدانی وڵاتان و ڕێگریکردن لە ئازادیی گواستنەوەی دەریایی بەکاردەهێنێت، بە نەگونجاو دەزانین" و "هەر جۆرە گەمارۆدانێک یاخود وەرگرتنی ڕسوومات لەلایەن هر وڵاتێک یاخود لایەنێکەوە ڕەت دەکەینەوە." بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا پێشتر سەبارەت بە وەرگرتنی ڕسوومات لە کەشتییەکانی کە لە گەرووەکەوە دەپەڕنەوە لێدوانیان دابوو؛ ئێران وەک کرێی خزمەتگوزاری و ئەمریکاش بە بیانووی دابینکردنی ئاسایشی گواستنەوەی دەریایی بەرگرییان لێ دەکرد. گەرووی هورمز یەکێکە لە خاڵە پەڕینەوە گرنگەکانی بازرگانیی نەوتی جیهانی.
سەرچاوە: Rûdaw