
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کاتز جەختی کردەوە کە جۆلان بەشێکە لە ئیسرائیل
کاتز ڕایگەیاند کە بەرزاییەکانی جۆلان لەژێر سەروەریی ئیسرائیلدا دەمێننەوە و هۆشداریشی دا بە سوریا.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل یسرائیل کاتز ڕایگەیاند کە بەرزاییەکانی جۆلان "بەشێکی دانەبڕاوەی ئیسرائیلە" و ناوچەکە بە تەواوی لەژێر سەروەریی دەوڵەتی ئیسرائیلدایە. ناوبراو هۆشدارییەکی ڕاستەوخۆی دا بە دەسەڵاتدارانی دیمەشق و گوتی: "هر ناوچەیەک کە لەژێر ئیدارەی ئێمەدا بێت، بۆ هەمیژە لەژێر کۆنترۆڵماندا دەمێنێتەوە." هەروەها جەختی کردەوە کە سوپای ئیسرائیل نە لە چیاکانی شێخ و نە لە ناوچەی ئاسایشیی سەر سنووری سوریا پاشەکشە ناکات.
قسەکانی کاتز دەستبەجێ دوای وتارەکەی ئەحمەد شەرەع، سەرۆکی سوریا هات لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا. شەرەع ڕایگەیاندبوو کە جۆلان "خاکی سوریایە" و هەوڵە تاکلایەنەکان بۆ لکاندنی ناوچەکە بەپێی بڕیاری ژمارە ٤٩٧ی ساڵی ١٩٨١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان "بێبایەخ و باطلن". هەروەها سەرنجی ڕاکێشا بۆ پێشڕەوییە سەربازییەکان و هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سوریا و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد گوشاری کرداری دروست بکەن بۆ دەستەبەرکردنی پاشەکشەی ئیسرائیل لە ناوچەکە.
سەرچاوە: Kurdistan24