PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

پارتی: سەروەریی ڕاستەقینە بە کۆنترۆڵکردنی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە بەدی دێت
پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی کردەوە کە سەروەریی ڕاستەقینە لە عێراقدا تەنیا بە خستنەژێر دەسەڵاتی دەوڵەت و تەنیا بە دەستی دەوڵەتەوە بوونی بڕیاری شەڕ و ئاشتی دەبێت.

پارتی: سەروەریی ڕاستەقینە بە کۆنترۆڵکردنی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە بەدی دێت

پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی کردەوە کە سەروەریی ڕاستەقینە لە عێراقدا تەنیا بە خستنەژێر دەسەڵاتی دەوڵەت و تەنیا بە دەستی دەوڵەتەوە بوونی بڕیاری شەڕ و ئاشتی دەبێت.

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ڕاگەیاندنی "ڕۆژی سەروەری" بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەم هەنگاوە وەرچەرخانێکە بەرەو بەدەستهێنانی سەروەریی تەواوی عێراق.

پارتی سوپاسی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد، بەتایبەت بۆ ئەو پشتیوانییەی لە کاتی سەرهەڵدانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش پێشکەشی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کرد، هەروەها جەختی لەو قوربانیدانانە کردەوە کە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا پێشکەشیان کردووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، سەروەریی ڕاستەقینە و سەقامگیریی هەمیشەیی تەنیا بە سەروەریی یاسا، بەهێزکردنی دەسەڵاتی دامەزراوەکانی دەوڵەت و خستنەژێر کۆنترۆڵی دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەت بە تەنیا دەبێت. ئاماژە بەوەش کراوە کە بڕیاری شەڕ و ئاشتی و بڕیارە نیشتمانییەکان دەبێت تەنیا لە دەسەڵاتی دەوڵەتدا بێت.

هەروەها جەخت لەسەر پاراستنی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پەرەپێدانی هاوبەشی ستراتیژی و هەماهەنگی بەهێز لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری ئەمنی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرایەوە. ئەوەش خراوەتە ڕوو کە عێراقێکی ئارام، سەقامگیر و خاوەن بڕیاری سەربەخۆ تەنیا بە پابەندبوونی تەواو بە دەستوور و ڕەچاوکردنی مافەکانی کۆمەڵگە بنیات دەنرێت.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار