PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی ئابووری
ئابووری

پەرلەمانتارێکی پارتی دوو بژاردەی بۆ پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە پێشنیاز کرد
ئیخلاس دلێمی لەگەڵ ئالی فالح زێدی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبۆوە و پرسی پشکی هەرێم لە بودجە و مسۆگەرکردنی مووچەی لە ڕێگەی دوو بژاردەوە تاوتوێ کرد.

پەرلەمانتارێکی پارتی دوو بژاردەی بۆ پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە پێشنیاز کرد

ئیخلاس دلێمی لەگەڵ ئالی فالح زێدی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبۆوە و پرسی پشکی هەرێم لە بودجە و مسۆگەرکردنی مووچەی لە ڕێگەی دوو بژاردەوە تاوتوێ کرد.

ئیخلاس دلێمی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان (پارتی) و ئەندامی کۆمسیۆنی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئالی فالح زێدی، جێگری سەرۆک وەزیران، دوو بژاردە بۆ دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە تاوتوێ کراون.

بژاردەی یەکەم ئەوەیە کە پشکێکی کۆتایی دیاریکراو بۆ هەرێم تەرخان بكرێت؛ لەم حاڵەتەدا پێویستە بڕگەی "خەرجیی کرداری" لە یاسای بودجەدا بە تەواوی لابرێت و خەرجییەکانی وەبەرهێنان کەم بکرێنەوە.

بژاردەی دووەم ئەوەیە کە هیچ پشکێک لەسەر بنەمای ڕێژەی سەدی دیاری نەکرێت و سیستەمی "یەکەی ژمێریاری" پەیڕەو بکرێت؛ لەم مۆدێلەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەپێی هەمان ڕێکارە یاساییەکانی فەرمانبەرانی فیدراڵ، بەبێ هیچ بڕین، کۆتا یان مەرجێک مسۆگەر دەکرێت.

دلێمی جەختی لەوە کردەوە کە مافەکانی هەرێم بریتیین لە بودجەی گەشەپێدان، وەبەرهێنان، خەرجییە کارگێڕییەکان و مووچەی فەرمانبەران، و ئەرکەکانیشی پەیوەستن بە داهاتەکانی نەوت و نانەوتییەوە، و سەبارەت بە نەوتیش هیچ کێشەیەک نییە. هەروەها ڕاگەیەندرا کە نوێنەرانی کورد لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە و چاوەڕوان دەکرێت بەیانی مووچەی مانگی دەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بکرێت.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار