PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی: زەمینە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی ئامادەیە
هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند کە ژێرخانی پێویستیان بۆ دیالۆگ لەگەڵ یەکێتی تەواو کردووە.

هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی: زەمینە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی ئامادەیە

هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند کە ژێرخانی پێویستیان بۆ دیالۆگ لەگەڵ یەکێتی تەواو کردووە.

هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان (پارتی)، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئۆرمان تۆپچو، کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر ڕایگەیاند، پارتی تەواوی زەمینەسازیی پێویستی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەکێتی) ئەنجام داوە و لە نێزیکترین کاتدا ئامادەی کۆبوونەوەن.

هەورامی جەختی لەوە کردەوە کە کارابوونەوەی پەرلەمان دوای هەڵبژاردنەکان دژی هیچ لایەنێک نییە، بەڵکو ئەم هەنگاوە بە ئامانجی پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و شەرعییەتی دامەزراوەکانە.

هەورامی ئاماژەی بە داوای سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ دیالۆگ لەگەڵ یەکێتی کرد و گوتی: "لەسەر داوای سەرۆک بارزانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی، وەک پارتی تەواوی زەمینەسازیی پێویستمان کردووە و ڕامانگەیاندووە کە لە نێزیکترین کاتدا ئامادەی کۆبوونەوەین. چاوەڕێین برادەرانی یەکێتیش وەڵامی ئەرێنییان بۆ ئەم داوایە و زەمینەسازییە هەبێت."

لەلایەنی خۆیەوە، ئۆرمان تۆپچو کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر، بەرچاوڕوونی ئەنقەرەی بۆ ناوچەکە خستەڕوو و ئاماژەی بەوە دا کە پەرەپێدانی پەیوەندییە هەمەلایەنەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا گرنگییەکی گەورەی هەیە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار