PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

شاندەکانی پارتی و یەکێتی بەشدارییان لە پێنجەمین کۆنفرانسی دیالۆگ لە چین کرد
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشدارییان لە پێنجەمین کۆنفرانسی دیالۆگ لە چین کرد و زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی چین ئەنجام دا.

شاندەکانی پارتی و یەکێتی بەشدارییان لە پێنجەمین کۆنفرانسی دیالۆگ لە چین کرد

پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشدارییان لە پێنجەمین کۆنفرانسی دیالۆگ لە چین کرد و زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی چین ئەنجام دا.

شاندەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پارتی) و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەکێتی) بۆ بەشداریکردن لە پێنجەمین کۆنفرانسی دیالۆگی نێوان پارتی کۆمۆنیستی چین و پارتە سیاسییەکانی وڵاتانی عەرەبی، لە چینن. سەرۆکایەتی شاندی پارتی لە ئەستۆی عەلی حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتەکەیە و سەرۆکایەتی شاندی یەکێتیش لە ئەستۆی ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتییە.

شاندەکان لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا، لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی چینی کۆبوونەوەیان کرد، لەوانە وانگ زیشوان، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کۆمۆنیستی چین بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقا. لە کۆبوونەوەکاندا باس لە بەرنامەی پارتی کۆمۆنیستی چین، پێشکەوتنی ئەو وڵاتە لە بوارە جیاوازەکاندا و پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.

عەلی حسێن لەو کۆبوونەوە و سیمینارانەی لە چین بەڕێوەچوون، پەیامی سەرۆک مەسعود بارزانی و پارتی گەیاند. لە وتارەکەیدا تیشکی خستە سەر مێژوو و خەباتی گەلی کوردستان، ڕۆڵی پارتی و بارزانی لە کوردستان و عێراق و کاریگەرییان لەسەر ناوچەکە. هەروەها وەک نوێنەری عێراق و هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەی نیشتمانیی گەلی چین وتارێکی پێشکەش کرد.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار