PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

کڵچدارئۆغڵو: دەبێت تورکیا ببێتە دەستەبەری ئاسایشی کوردانی ناوچەکە
سەرۆکی گشتیی جەهەپە کەمال کڵچدارئۆغڵو ڕایگەیاند کە پرۆسەی ئاشتی بەرەوپێش دەچێت و دەبێت تورکیا ببێتە دەستەبەری کوردانی ناوچەکە.

کڵچدارئۆغڵو: دەبێت تورکیا ببێتە دەستەبەری ئاسایشی کوردانی ناوچەکە

سەرۆکی گشتیی جەهەپە کەمال کڵچدارئۆغڵو ڕایگەیاند کە پرۆسەی ئاشتی بەرەوپێش دەچێت و دەبێت تورکیا ببێتە دەستەبەری کوردانی ناوچەکە.

کەمال کڵچدارئۆغڵو کە هەڵبژێردراوەتەوە بۆ سەرۆکایەتیی گشتیی جەهەپە، لە پلاتفۆرمی نۆتبیردا وەڵامی پرسیارەکانی جان ئۆزچەلیکی دایەوە. لە چاوپێکەوتنەکەدا هەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر" کرد.

کڵچدارئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا کە پرۆسەی ئاشتی بە ئاڕاستەیەکی ئەرێنیدا دەڕوات و ئەو نیگەرانییانەی کە پێشتر سەبارەت بە ڕادەستکردنی تەواوی چەکەکان هەیبوو، دوای کۆبوونەوەیەک کە لەم هەفتەیەدا ئەنجامی داوە لەناو چوون.

کڵچدارئۆغڵو جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت تورکیا ببێتە دەستەبەری کوردانی ناوچەکە و ئاماژەی بە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و کلتوورییەکان کرد.

کڵچدارئۆغڵو ئاماژەی بە بابەتی سیاستەی دەرەوەش کرد و دژی ئەوە وەستایەوە کە پشتیوانیکردنی سیاستەکانی ئەردۆغان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک نزیکبوونەوە لە دەسەڵات سەیر بکرێت، و ڕایگەیاند کە دەبێت سیاسەتی دەرەوە نیشتمانی بێت و ئاگاداریشی دا کە وەلانانی ئێران دەکرێت ببێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی مەزهەبی.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار