PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لە کەرکووک بە شێوەیەکی کۆنترۆڵکراو تەقێنرایەوە
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی لە دەوروبەری کەرکووک دۆزییەوە و بەبێ ئەوەی زیان بە دەوروبەر بگەیەنێت، لەناوی برد.

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لە کەرکووک بە شێوەیەکی کۆنترۆڵکراو تەقێنرایەوە

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی لە دەوروبەری کەرکووک دۆزییەوە و بەبێ ئەوەی زیان بە دەوروبەر بگەیەنێت، لەناوی برد.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی لە دەوروبەری کەرکووک دۆزییەوە و لە ناوچەیەکی دوور لە شوێنی نیشتەجێبوون، بە شێوەیەکی کۆنترۆڵکراو لەناوی برد. دەزگاکە لەسەر بنەمای بەدواداچوونی مەیدانی و زانیارییە هەواڵگرییەکان، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا دەستی بەسەر فڕۆکەکەدا گرت.

ئۆپەراسیۆنەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمە پەیوەندیدارەکانی سوپای عێراق ئەنجامدرا؛ فڕۆکەکە لەو شوێنەی تێیدا دۆزرابووەوە، بەبێ ئەوەی زیان بە دەوروبەر بگەیەنێت تەقێنرایەوە. یەکەی ئاسایش دیمەنەکانی کاتی ئۆپەراسیۆنەکەی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە بەرامبەر بە هەر جۆرە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی وڵات هۆشیار دەبن، هەروەها داوا لە هاووڵاتییان کرا دەست بۆ هیچ تەنێکی گوماناوی یان نامۆ نەبەن و دەستبەجێ بابەتەکە بە هێزە ئەمنییەکان ڕابگەیەنن. ئەو ناوچەیە پێشتر وەک شوێنی هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە بۆ هێرشکردنە سەر هەولێر و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا بەکارهاتووە و هەروەها وەک ناوچەیەک ناسراوە کە ئۆپەراسیۆنەکان دژی شانە نووستووەکانی داعش تێیدا چڕ بوونەتەوە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار