
لە سنووری پردێی کەرکووک سێ چەکداری داعـ.ـش بە هێرشی ئاسمانی کوژران و شۆفێرەکەیان دەستگیرکرا
لە ئۆپەرسیۆنێکدا لە سنووری پردێی کەرکووک، سێ چەکداری داعـ.ـش بە هێرشێکی ئاسمانیی ورد کوژران و زێرەڤانێکی باخچە بە ناو بەرزان محەمەد عوبێد کە ئەوانی دەگواستەوە دەستگیرکرا.
لە ئۆپەراسیۆنێکی پێشگیرانەدا لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە لە سنووری پردێی کەرکووک، سێ چەکداری داعـ.ـش لە هێرشێکی ئاسمانیی ورددا کوژران. ڕاگەیەندرا کە هێرشەکە لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای عێراقەوە لە ئاسمانی ناوچەکەدا ئەنجام دراوە.
شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی هێرشەکەی کراوەتە سەر، ناو بەرزان محەمەد عوبێد خەڵکی بەعاجی پارێزگای موسڵە. ئاماژە بەوە کراوە کە عوبێد زێرەڤانی باخچە بووە لە گوندی کەزنەفەر و پێشتریش بە گومانی هاوکاریکردنی چەکدارانی داعـ.ـش لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرابوو، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە نەدۆزرابووەوە. لەو ئێوارەیەدا، سێ چەکداری سوارکردبوو لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکابدا بۆ ئەوەی بیانببات بۆ ناوچەکانی بانی شێخە، دەرماناو و چیای چەرمک، کە پێدەچێت حەشارگەکانی داعـ.ـشیان لێ بێت.
لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەنگی تەقەیەکی زۆر لە سنووری پردێ بیسترا و ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی سوپای عێراق و دژەتێرۆر رەوانەی ناوچەکە کران. ڕێگەی سەرەکی کەرکووک-هەولێر بەڕووی شۆفێراندا داخرا. شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق ڕایگەیاند کە ڕووداوەکە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی پێشگیرانەدا بووە و عوبێد دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە.
سەرچاوە: Rûdaw