کوردستان

لە حەویجەی کەرکووک هێرش کرایە سەر بازگەیەکی پۆلیس: ۱ کوژراو و ۳ بریندار هەن
لە شارۆچکەی حەویجە لە باشووری کەرکووک، کەسانی نەناسراو هێرشیان کردە سەر بازگەیەکی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق.
لە شارۆچکەی حەویجە لە باشووری کەرکووک، لە نزیک گوندی بورگیلیە لە کاتەکانی ئێوارەدا، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرش کرایە سەر بازگەیەکی فەوجی ۳ی لیوای ۹ی سەر بە پۆلیسی فیدراڵیی عێراق.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا کارمەندێکی پۆلیس گیانی لەدەستدا و سێ کارمەندی دیکەی پۆلیسیش بریندار بوون.
دوای ڕووداوەکە، ڕێکارە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا توندتر کران.
سەرچاوە: Rûdaw