PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

لە ڕێگەی کەرکووک-تیکریت بەهۆی پێدادانی بارهەڵگرێکی چیمەنتۆوە ٥ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ڕێگەی کەرکووک-تیکریت، ئۆتۆمبێلێک لەگەڵ بارهەڵگرێکی چیمەنتۆ پێکیاندادا، بەو هۆیەوە پێنج ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و کچێکی منداڵیش بریندار بوو.

لە سنووری ناحیەی ڕەشاد لە باشووری کەرکووک، لەسەر ڕێگەی کەرکووک-تیکریت، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لەگەڵ بارهەڵگرێکی چیمەنتۆ پێکیاندادا. بەهۆی ئەو ڕووداوەوە پێنج کەس لە یەک خێزان لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستدا.

لە نێو قوربانییەکاندا دکتۆر زێدان قائید، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و مامۆستا لە زانکۆی تیکریت هەیە. لەو ڕووداوەدا تەنها کچێکی منداڵ بە زیندوویی ماوەتەوە، بەڵام بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەیەکی کەرکووک گواستراوەتەوە.

دوای ڕووداوەکە، تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە. تەرمی پێنج قوربانییەکە بۆ ئەنجامدانی ڕێکارە پێویستەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی تیکریت کران.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار