
وەزارەتی خوێندنی باڵای سوریا زانکۆی کۆبانێی بەستەوە بە زانکۆی حەلەبەوە
بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵای سوریا بۆ بەستنەوەی زانکۆی کۆبانێ بە زانکۆی حەلەبەوە، کاردانەوەی توندی خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی لێکەوتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵای سوریا بڕیارێکی دا بؤ بەستنەوەی زانکۆی کۆبانێ بە زانکۆی حەلەب و زانکۆی ڕۆژئاوا بە زانکۆی فوراتەوە.
ئەم بڕیارە لەلایەن خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی کۆبانێوە لە ڕێگەی بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشەوە بە توندی ئیدانە کرا. خوێندکاران داوایان کرد سەربەخۆیی و پێکهاتەی تایبەتی زانکۆکەیان بپارێزرێت.
فازڵ خەلیل، خوێندکاری قۆناغی سێیەمی بەشی کیمیای زانکۆی کۆبانێ دیاری کرد کە بڕیارەکە نیگەرانییەکانی سەبارەت بە ژیانی خوێندنی زیاتر کردووە و گوتی: "من نگرانم لە داهاتووی ئەکادیمی خۆم. سێ ساڵە لەگەڵ ئەم زانکۆیەدا دەخوێنم. ئێمە ناخوازین بە بڕیارێکی لەپڕ بچینە زانکۆی حەلەب. دەمەوێت زانکۆی کۆبانێ وەک خۆی بمێنێتەوە، ناوەکەی بپارێزرێت و لەگەڵ ئەم زانکۆیە درێژە بە خوێندنەکەم بدم."
هندڕێن حاج مەحمود، خوێندکاری قۆناغی سێیەمی بەشی بیۆلۆجی جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان پرۆسەی بەستنەوەکە قبوڵ ناکەن و دەبێت پێگەی سەربەخۆی زانکۆکە بپارێزرێت. مامۆستایانی زانکۆش ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم بڕیارە لە کارگێڕی تێدەپەڕێت و دەبێت ڕۆڵ و پێگەی زانکۆکە لە سیستەمی پەروەردەی داهاتووی سوریادا بپارێزرێت. ئاراس هیسۆ، مامۆستا لە بەشی زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی کۆبانێ ڕایگەیاند کە دەبێت پرۆسەی بەستنەوەکە بە پێی ڕێککەوتن و پێوەرە ئەکادیمییەکان بێت، بەڵام پرۆسەکە بە شێوازێکی سەپێنراو بەڕێوەچووە.
سەرچاوە: Rûdaw