سەرەکی

پەیامی سەرەخۆشیی پاشا سەلمان و محەمەد بن سەلمانی وەلیعهد بۆ سەرۆک بارزانی
سەلمان پاشای عەرەبستانی سعودیە و محەمەد بن سەلمانی وەلیعهد، بەهۆی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، پەیامی سەرەخۆشییان ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد.
سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای عەرەبستانی سعودیە و محەمەد بن سەلمانی وەلیعهد، بەهۆی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، پەیامێکی فەرمیی سەرەخۆشییان بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی نارد.
بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا لە ٤ی ئەیلوولدا، هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری بنەماڵەکەیان، عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی ڕاگەیاندبوو. دوای ئەم ڕووداوە، دوو بەرپەرسی باڵای عەرەبستانی سعودیە هاوخەمیی خۆیان ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد.
سەرچاوە: Kurdistan24