
تۆژینەوەیەکی نوێ لێکۆڵینەوە لەو بانگەشەیە دەکات کە مەڕنیس بە تەنیایی فەرمانڕەوایی میسری کردووە
تۆژینەوەیەک کە لە گۆڤاری (Prague Egyptological Studies) بڵاوکراوەتەوە، بە شێوازێکی دیجیتاڵی بەڵگە هیرۆگلیفییەکانی هەڵسەنگاندۆتەوە کە ئاماژە بەوە دەکەن مەڕنیس ڕەنگە فەرمانڕەوایەکی سەربەخۆ بووبێت، نەەک تەنها دەسەڵاتدارێکی کاتی.
تۆژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری (Prague Egyptological Studies) بڵاوکراوەتەوە، وێنەیەکی کۆنی نووسراوە هیرۆگلیفییەکانی پەیوەست بە ملکە مەڕنیس بە ئامێری دیجیتاڵی پشکنیوەتەوە، کە زیاتر لە ٥،٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە میسری کۆندا فەرمانڕەوایی کردووە. تۆژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێماکان ئەوە نیشان دەدەن مەڕنیس تەنها دەسەڵاتدارێکی کاتی نەبووە، بلکو ئەگەری هەیە هاوشانی پاشایەکی میسر بووبێت. هاووێنەگری تۆژینەوەکە، سوزان کێلی کە زانای سەردەمی میسری کۆنە لە زانکۆی ماکواری، جەختی لەوە کردۆتەوە کە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم بابەتە پێویستە دەقێکی تر بدۆزرێتەوە.
مەڕنیس وەکو ئەندامێکی خێزانی پاشایەتی لە سەردەمی یەکەم بنەماڵەی میسری کۆندا دەناسرێت، کە پێدەچێت لە دەوروبەری ساڵی ٢٨٠٠ی پێش زایین ژیابێت و خزمایەتی لەگەڵ پاشا جێردا هەبووبێت کە سێیەم فیرعۆن بووە. کۆمەڵە گۆڕە گەورەکەی لە گۆڕستانی پاشایەتی لە ئابیبۆس، گۆڕی ٤١ خزمەتکار و ئەندامانی کۆشکی تێدایە لەگەڵ گۆزەی مۆرکراو. هەروەها لیستێکی فەرمانڕەوایان کە لە گۆڕی پاشا دێن لە سەقارە دۆزراوەتەوە، مەڕنیس وەکو "دایکی پاشا" دەناسێنێت؛ ئەمەش وای لە مێژوونووسان کردووە پێشبینی ئەوە بکەن کە ڕەنگە لە سەردەمی منداڵی دێن دا دەسەڵاتداری کاتی بووبێت.
تاکە دەقێک کە دەربارەی دەسەڵاتی مەڕنێت زانرابێت، نووسینێکی هێرۆگلیفییە لەسەر سەرپۆشێکی کۆن کە بۆ مۆرکردنی گۆزەیەک بەکارهاتووە. لە ساڵانی ١٩٤٠دا، شوێنەوارناس واڵتەر بی ئێمری، ١٣ سەرپۆشی قوڕی لە دەروازەی گۆڕێکدا لە سەقارە دۆزییەوە و تۆماری کرد کە لەسەر هەر یەکێکیان چوار نیشانە هەبوون کە پێیان دەوترێت "سەرەخ"؛ ئێمری نیشانەی یەکەم و کۆتایی وەک هی "جێر" و نیشانەکانی ناوەڕاستیشی وەک هی "مەڕنێت" شیکردبووەوە. بەڵام ئەم شیکردنەوەیە جێی دەمەقاڵێ بوو؛ کێلی بڵاویکردەوە کە بەهۆی نزمیی کوالێتیی وێنە ڕەسەنەکە و نەزانینی شوێنی پلێتە شووشەیییەکەی، پشتڕاستکردنەوەی نیشانەکان مەحاڵە، و بەمەش بەڵگەی دژی تیۆرییەکەی ئێمری خستەڕوو.
سەرچاوە: Rûdaw