
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە داشکاندنی ٥٠٪ تۆوی گەنم بە جووتیاران دەدات
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، هێمن سەعید موراد، ڕایگەیاند ٤ هەزار تۆن تۆوی پەسەندکراوی گەنم بە نیوەی نرخ دابەش دەکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی بەهێزکردنی کەرتی کشتوکاڵ و پاڵپشتیکردنی بەرهەمهێنەری ناوخۆیی، لە وەرزی نوێی چاندندا تۆوی پەسەندکراوی گەنم بە ٥٠٪ داشکاندنەوە پێشکەشی جووتیاران دەکات.
هێمن سەعید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، ڕایگەیاند نزیکەی ٤٠٠٠ تۆن تۆوی کوالێتی بەرز و پەسەندکراوی گەنم بۆ دابەشکردن ئامادەیە و نیوەی تێچووی تۆوەکە کە نرخی بازاڕی ٧٩٣ هەزار دینارە، لەلایەن حکومەتەوە پاڵپشتی دەکرێت. بەم شێوەیە جووتیاران دەتوانن هەر تۆنێک تۆو بە نزیکەی ٤٠٠ هەزار دینار دابین بکەن.
ئەو بەرهەمهێنەرانەی دەیانەوێت سوود لەم پاڵپشتییە وەربگرن، بە مەرجی ئەوەی لە پلانی ساڵانەی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵیدا ناویان تۆمار کرابێت، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییە کشتوکاڵییەکانی قەزاکانیان بکەن و پرۆسەکە بەبێ کێشە تەواو بکەن.
سەرچاوە: Kurdistan24