PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕی ٥٠٠ هەزار دینار وەک کرێی دەرچوون بۆ کۆچبەرانی نایاسایی دیاری دەکات
وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی بە نایاسایی هاتوونەتە هەرێم و مۆڵەتی نیشتەجێبوونی فەرمییان نییە، دەبێت بڕی ٥٠٠ هەزار دیناری عێراقی وەک کرێی دەرچوون بدەن.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئەو کۆچبەرانەی بە ڕێگەی نایاسایی هاتوونەتە هەرێم و هیچ بەڵگەیەکی فەرمیی نیشتەجێبوونیان نییە، ڕێکارێکی نوێی ڕاگەیاند.

وەزارەتەکە داوای لەو کەسانە کردووە لە زووترین کاتدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە لە قەزا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بۆ دەستپێکردنی ڕێکارەکانی دەرچوون و گەڕانەوە بۆ وڵاتەکانیان.

بەپێی نووسراوی فەرمیی ژمارە "٣٤٧٠٢"، کرێی دەرچوون بە ٥٠٠ هەزار دیناری عێراقی دیاری کراوە و ئەو بڕە پارەیە بەبێ لەبەرچاوگرتنی ماوەی مانەوەی نایاسایی وەردەگیرێت.

بڕیارەکە پشتی بە ماددەی ١٢ و ٣٠ی ڕێنمایی ڤیزا و نیشتەجێبوونی ئەلیکترۆنی ساڵی ٢٠٢١ بەستووە و وەزارەتەکە ئامانجیەتی دۆخی یاسایی ئەو کەسانە یەکلایی بکاتەوە کە بە نایاسایی لە هەرێم دەمێننەوە.

سەرچاوە: +964 (Kurdish) - province 'hewler'

هەواڵی پەیوەندیدار