PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

هەرێمی کوردستان بە تەنیا ٣٥٪ی گازی سروشتیی عێراق بەرهەم دەهێنێت
بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەحمەد موفتی ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٣٥٪ی کۆی بەرهەمی گازی عێراق لە ڕێگەی وەبەرهێنانی بیانییەوە دابین دەکات.

هەرێمی کوردستان بە تەنیا ٣٥٪ی گازی سروشتیی عێراق بەرهەم دەهێنێت

بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەحمەد موفتی ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٣٥٪ی کۆی بەرهەمی گازی عێراق لە ڕێگەی وەبەرهێنانی بیانییەوە دابین دەکات.

بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەحمەد موفتی لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی مێری لە هەولێر ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان بە تەنیا زیاتر لە ٣٥٪ی بەرهەمی گازی سروشتیی عێراق دابین دەکات. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم بەرهەمهێنانە بە تەواوی لە ڕێگەی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانی و گرێبەستەکانی هاوبەشی لە بەرهەمهێنان ئەنجام دراوە و هیچ بڕە پارەیەک لە بودجەی گشتی بۆ تەرخان نەکراوە.

موفتی ئاماژەی بەوە کرد کە کۆی بەرهەمی ڕۆژانەی گاز لە سەرانسەری عێراقدا ٣ ملیار پێ سێجایە و زیاتر لە ٣٥٪ی ئەم بڕە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە دابین دەکرێت. هەروەها ڕایگەیاند عێراق بۆ دابینکردنی پێداویستی کارەبای بەردەوام پێویستی بە ٨ ملیار پێ سێجا گازە لە ڕۆژێکدا، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناتوانێت ئەو کەلێنە پڕ بکاتەوە، ناچارە پەنا بۆ هاوردەکردن ببات.

سەبارەت بە زیادبوونی بەرهەمهێنان لە ساڵانی ڕابردوودا، موفتی وتی: لە ساڵی ٢٠٢٠دا ڕۆژانە ٣٥٠ ملیۆن پێ سێجا بەرهەم دەهێنرا، بەڵام ئێستا تەنیا یەک کێڵگە لە کۆرمۆر گەیشتووەتە ٧٥٠ ملیۆن پێ سێجا و کۆی بەرهەمی ڕۆژانەی گازی هەرێمی کوردستان بۆ ئاستی ٩٠٠ بۆ ١٠٠٠ ملیۆن پێ سێجا بەرز بووەتەوە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار