
بەرهەمهێنانی هەنگوین لە کوردستان گەیشتە ڕیکۆردێکی مێژوویی بە ١٠٠٠ تۆن
لە ساڵی ٢٠٢٦دا، هەرێمی کوردستان بە بەرهەمهێنانی ١٠٠٠ تۆن هەنگوین، ڕیکۆردێکی لە بواری هەنگەوانیدا تۆمار کرد.
عارف شێروانی، سەرۆکی یەکێتیی هەنگەوانانی کوردستان ڕایگەیاند کە ساڵی ٢٠٢٦ بۆ هەنگەوانانی کوردستان ساڵێکی پڕ لە ڕیکۆردی مێژوویی بووە و بەرهەمی هەنگوین گەیشتووەتە ١٠٠٠ تۆن.
لە هەرێمەکەدا ١٥ هەزار هەنگەوانی چالاک کار دەکەن و بە گشتی ٨٥٠ هەزار سندوقی هەنگ هەیە؛ لەم ژمارەیەش ٨٠٠ هەزاریان بە شێوازی مۆدێرن و ٥٠ هەزاریشیان بە شێوازی کلاسیک بەڕێوە دەبرێن.
لە کاتێکدا پێداویستیی ناوخۆیی ساڵانە لە نێوان ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ تۆندایە، بەشێکی زۆری ئەو هەنگوینەی بە زیادە بەرهەم دەهێنرێت، ڕەوانەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و بازاڕەکانی دەرەوە دەکرێت.
لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیدا کە لە ئاسیا بەڕێوەچوو، لە نێوان زیاتر لە ٢٥٠ بەشداربوو، سێ هەنگەوانی کورد توانییان سەرکەوتن بەدەست بهێنن؛ بە بردنەوەی دوو میدالیای زێڕ و دوو میدالیای زیو، بە کۆی گشتی چوار میدالیایان بەدەستهێنا. شاندی کوردستان بە ئاڵای کوردستان و جلوبەرگی کوردییەوە لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدار بوون و سەرنجی میدیا عەرەبی و جیهانییەکانیان بۆ خۆیان ڕاکێشا.
سەرچاوە: Kurdistan24