PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی تەکنەلۆژیا
تەکنەلۆژیا

مامەڵەکردن بە دراوی دیجیتاڵی و فۆرێکس لە هەرێمی کوردستان قەدەغە کرا
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە ڕێنمایی بانکی ناوەندی عێراق، مامەڵەکردن بە دراوی دیجیتاڵی و بازرگانیی ئەلیکترۆنیی دراو (فۆرێکس)ی قەدەغە کرد.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕیاری قەدەغەکردنی مامەڵەکردن بە دراوە دیجیتاڵییەکان و بازرگانیی ئەلیکترۆنیی دراو کە بە فۆرێکس ناسراوە، دەرکرد.

بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە بە ئیمزای ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەرچووە، داوا لە کۆمپانیاکان کراوە سەرجەم ئەو پلاتفۆرمانە ڕابگرن کە بازرگانیی ئەلیکترۆنیی دراو و مامەڵەی دراوی دیجیتاڵی ئەنجام دەدەن. ئاماژە بەوەش کراوە کە بڕیارەکە لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراقدا دراوە.

ئەم هەنگاوە پشتی بەو بڕیارە بەستووە کە سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە مانگی ئەیلولدا بۆ ڕاگرتنی کارەکانی کۆمپانیاکانی فۆرێکس لە هەرێمی کوردستان دەریکردبوو. بەپێی ئەو گشتاندنەی لە ٩ی تشرینی یەکەمدا بڵاوکرایەوە، وەزارەتی ناوخۆ ڕاسپێردراوە سەرجەم کۆمپانیا و نووسینگەکانی بازرگانیی ئەلیکترۆنیی دراو بە زووترین کات دابخات و جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە مامەڵەکردن بە دراوە دیجیتاڵییەکان دژی بازرگانیی نایاسایی دراو بە تەواوی قەدەغەیە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار