PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

دەستڕاگەیشتن بە تێلێگرام لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، بە داواکاری حکومەتی عێراق ڕێنمایی داوەتە سەرجەم کۆمپانیاکانی دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاتی ئەپڵیکەیشنی تێلێگرام ڕابگرن.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، ڕایگەیاند کە داواکارییەکی فەرمی حکومەتی عێراقی بۆ ڕاگرتنی کاتی ئەپڵیکەیشنی تێلێگرام ئاراستەی سەرجەم کۆمپانیاکانی دابینکردنی ئینتەرنێت لە هەرێم کردووە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم داواکارییە لە ڕێگەی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و بە نووسراوێکی فەرمی لە حکومەتی عێراقەوە گەیشتووە، تێیدا هاتووە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ناوەڕۆکی نایاسایی کە هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانی و ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکات و هاندەری توندوتیژی و وتاری ڕق و کینەیە، پێویستە ئەپڵیکەیشنەکە ڕابگیرێت.

حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە کە ماوەی ٣٠ ڕۆژی بۆ ئەو کۆمپانیایە دیاریکردووە کە سەرپەرشتی ئەپڵیکەیشنەکە دەکات، تاوەکو پابەندی یاسا و ڕێنماییەکانیان بێت. وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەم داواکارییە ئەمڕۆ بە نووسراوێکی تایبەت بۆ سەرجەم کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکانی ئینتەرنێت لە هەرێم نێردراوە و داوای لێکراوە لە چوارچێوەی یاسادا و لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا ڕێکارە پێویستەکان ئەنجام بدەن.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار