PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی تەندروستی و وەرزش
تەندروستی و وەرزش

یەکەمین کۆڕبەندی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا لە هەولێر دەستی پێ کرد
کۆڕبەندەکە بە هاوبەشیی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا لە هەولێر ڕێکخراوە و ئامانج لێی قووڵکردنەوەی هاوکارییە تەندروستییەکانی نێوان هەردوولایە.

یەکەمین کۆڕبەندی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا لە هەولێر دەستی پێ کرد

کۆڕبەندەکە بە هاوبەشیی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا لە هەولێر ڕێکخراوە و ئامانج لێی قووڵکردنەوەی هاوکارییە تەندروستییەکانی نێوان هەردوولایە.

بە هاوبەشیی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، کونسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر و یەکێتیی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی فەرەنسا (French Healthcare)، "یەکەمین کۆڕبەندی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا" لە شاری هەولێری پایتەخت دەستی پێ کرد. لە کۆڕبەندەکەدا دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، نوێنەرانی دیپلۆماسی، پزیشکانی پسپۆڕ و بەرپرسانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری تەندروستی بەشدار بوون.

ئامانجی سەرەکیی کۆڕبەندەکە دروستکردنی پەیوەندیی ڕاستەوخۆیە لە نێوان دامەزراوە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەندە پزیشکییە پێشکەوتووەکانی فەرەنسا. لە چالاکییەکەدا تاوتوێی ئاڵوگۆڕکردنی نوێترین پێشکەوتنە پزیشکییەکان، گواستنەوەی تەکنەلۆژیا و مۆدێلە پێشکەوتووەکانی چارەسەری فەرەنسی، مەشقپێکردنی کارمەندانی تەندروستی و بەرزکردنەوەی کوالێتیی خزمەتگوزارییەکان کرا.

جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا دەگەڕێتەوە بۆ هاوکارییە مرۆییەکانی ساڵی ١٩٩١، کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر لە ساڵی ٢٠٠٨ و ئەو پشتیوانییەی لە هێزی پێشمەرگە کرا لە دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش. ئەم کۆڕبەندە کە بۆ یەکەم جارە لە هەولێر ڕێکدەخرێت، ئامانجی ئەوەیە هاوکارییە دیپلۆماسی و ئەمنییە نەریتییەکانی نێوان هەردوولا بگوازێتەوە بۆ بواری تەندروستی و چارەسەری، بەمەش هاوبەشییە ستراتیژییەکەیان قووڵتر بکاتەوە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار