PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

یەکەم بارانی بەهێز لە کوردستان و کەشوهەوای هەفتانە ڕاگەیەندرا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیکردنی کوردستان ڕایگەیاند، بارانبارینی بەهێز لە هەرێمەکە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەست پێ دەکات و تا ڕۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیکردنی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد کە ئه‌مڕۆ بارانی سووک بەردەوامە. شارەزایان پێشبینی دەکەن لە ڕۆژی پێنجشەممە 05-11-2026 بارانی بەهێز لە سەرانسەری کوردستان دەست پێ بكات و تا ڕۆژی دووشەممە درێژەی هەبێت. بارانبارینەکە لە دوای نیوەڕۆوە لە ناوچە سنوورییەکانی بادینان و هەولێرەوە دەست پێ دەکات و پاشان بەرەو ناوچەکانی سنووری ڕۆژهەڵات وەک سلێمانی و هەڵەبجە دەڕوات.

شالاو هیدایەت، وتەبێژی دامەزراوەکە ڕایگەیاند: "لە ئێستادا بارانبارین بە بڕێکی کەم بەردەوامە، بەڵام لەگەڵ بارانبارینە بەهێزەکەی ڕۆژی پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارانی بەخوڕی سووک لە ناوچە شاخاوییەکاندا هەیە."

کەشناسی پلەکانی گەرمای ڕۆژی چوارشەممەی لە ناوچەکە ڕاگەیاند: هەولێر 25 °C، سلێمانی 20 °C، دهۆک 25 °C، هەڵەبجە 20 °C، چەمچەماڵ 24 °C، زاخۆ 25 °C، ئاکرێ 24 °C، گەرمیان 28 °C، حاجی ئۆمەران 15 °C، پیرەمەم 21 °C پێشبینی دەکرێت.

سەرچاوە: هاوڵاتی

هەواڵی پەیوەندیدار