PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

توێژینەوەیەکی کامبریج: نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر بە رمێکی دار کوژراوە
دکتۆر ئێما پۆمێرۆی، پسپۆڕی مرۆڤناسیی کۆن لە زانکۆی کامبریج ئاشکرای کرد کە ئەو ئێسکەپەیکەرەی نیاندەرتاڵ کە تەمەنەکەی ٧٥ هەزار ساڵە و لە ئەشکەوتی شانەدەر دۆزراوەتەوە، بەهۆی برینی رمێکی دار لە شانی چەپیدا گیانی لەدەست داوە.

دکتۆر ئێما پۆمێرۆی، پسپۆڕی مرۆڤناسیی کۆن لە زانکۆی کامبریج، هۆکاری مردنی ئەو ئێسکەپەیکەرەی نیاندەرتاڵی ئاشکرا کرد کە بە "شانەدەر ئەی" ناسراوە و تەمەنەکەی ٧٥ هەزار ساڵە.

پۆمێرۆی ئاماژەی بەوە کرد کە لە شانی چەپی ئێسکەپەیکەرەکەدا برینی رمێکی دار هەیە کە لە کاتێکی نزیک بە مردنەکەیدا بەریکەوتووە و برینەکە هیچ نیشانەیەکی چاکبوونەوەی پێوە دیار نییە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە مردنەکە لە ماوەیەکی کەمدا ڕوویداوە.

هەروەها، بوونی شوێنەواری لێدانێکی توند لە دەموچاوی ئێسکەپەیکەرەکە و شکانی یەکێک لە ددانەکانی پێشەوەی، ئاماژەن بۆ ئەوەی دوو ڕووداوی جیاوازی تروما ڕوویانداوە. پۆمێرۆی جەختی لەوە کردەوە کە بەهۆی ئەوەی سەری رمەکە کونێکی بازنەیی بەجێهێشتووە و پارچەی ئێسکی تێدا دۆزراوەتەوە، چەکەکە لە دار بووە، چونکە ڕمی سەری بەردین شوێنەواری لەو شێوەیەیان بەجێناهێشتووە.

سەرەڕای ئەوەی بە دڵنیاییەوە دیار نییە کە برینەکە هێرشێکی بە ئەنقەست بووە یان ڕووداوێکی ڕاوکردن، بەڵام پۆمێرۆی وتی کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ڕمی دەستی پێویستی بەوەیە لە مەودای یەک یان دوو مەترەوە بەکاربهێنرێت، پێیان وایە ئەم ڕووداوە ئەگەری زۆرە هێرشێکی بە ئەنقەست بووبێت.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار