PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی تەندروستی و وەرزش
تەندروستی و وەرزش

لووتکەی تەندروستیی کوردستان ئەمڕۆ لە زاخۆ دەستی پێکرد
گەورەترین کۆنفرانسی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەڕێوەچوو.

لووتکەی تەندروستیی کوردستان ئەمڕۆ لە زاخۆ دەستی پێکرد

گەورەترین کۆنفرانسی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەڕێوەچوو.

لووتکەی تەندروستیی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەڕێوەچوو. لووتکەکە بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان٢٤ ئەنجام دەدرێت.

دروشمی چالاکیی ئەمساڵ بریتییە لە "خزمەتگوزاری کوالێتی بەرز، خزمەتگوزاری تەندروستی گشتگیر و سەرکردایەتی لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی دروستی کەرتی تەندروستی". لووتکەکە بە پاڵپشتی و بەشداری حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی تەندروستی و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەڕێوەدەچێت.

وەزارەتی تەندروستی عێراقیش بە نوێنەرانی خۆی بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکات. ئەحمەد نەجار، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی زاخۆ ڕایگەیاند، پێشکەوتنەکانی زاخۆ لە بوارەکانی گەشتیاری و تەندروستیدا کاریگەرییان هەبووە لەسەر ئەوەی میوانداری ئەم کۆنفرانسە بکات.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار