
کوردستان٢٤ پاش ١١ ساڵ لە پەخشکردن چوو ناو ١٢ەمین ساڵی کارکردنیەوە
کوردستان٢٤ پاش دامەزراندنی لە ٣١ی تشرینی اولی ٢٠١٥، یادکردنەوەی ١١ ساڵەی بەڕێوە برد و چوو ناو ١٢ەمین ساڵی پەخشکردنی.
دامەزراوەی توێژینەوە و ڕاگەیاندنی کوردستان٢٤، لە سەردەمی جەنگی دژی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ٣١ی تشرینی اولی ٢٠١٥ دەستی بە پەخش کرد. لە ماوەی ١١ ساڵدا بە گرنگیدان بە توێژینەوەی زانستی و ڕۆژنامەگەریی بەپێز، بووە یەکێک لە پارێزەرانی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و کلتووری پێکەوەژیان، و چووە ناو ١٢ەمین ساڵی پەخشکردنی.
دامەزراوەکە سەرەڕای زمانی کوردی، بە پێنج زمانی زیندوی دیکەی جیهان پەخش دەکات و پردێکی باوەڕپێکراوی زانیاری لە نێوان کوردستان و جیهاندا دروست کردووە. لە هەموو قۆناغەکانی پەخشکردنیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە دەستبەرداری بنەماکانی ڕۆژنامەگەریی پیشەیی و پەخشی نەتەوەیی نابێت، و پابەندبوونی خۆی بە بنەما سەرەکییەکانی وەک ڕاستی پێش خێرایی، کەرامەتی مرۆڤ و تایبەتمەندی، بەخشینی ئومێد و ڕەتکردنەوەی توندوتیژی، سەقامگیری و هۆشیاریی کۆمەڵایەتی دووپات کردەوە.
کوردستان٢٤ جەخت لەسەر پابەندبوون بە بەها ئەخلاقی و نەتەوەییەکان لە ژینگەی ڕاگەیاندنی دیجیتاڵیدا دەکاتەوە، و لە سەردەمی ژیریی دەستکرددا ئامانجییەتی ڕێگری لە فێڵکردن لە ڕای گشتی بکات بە فلتەرکردنی ناوەرۆکی ساختە. هەروەها بە وەبەرهێنان لە ڕۆژنامەنووسانی گەنج و سنورەکانی پەخشی دیجیتاڵی، بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی پەخشێکی قورس و دەستپاک کە شایستەی متمانەی بینەرانی بێت.
سەرچاوە: Kurdistan24