
لێکۆڵەری کورد ئەڤین عەبدوڵڵاهی لە ئەمریکا و سویسرا مەدالیای زێڕ و زیوی بەدەستهێنا
لێکۆڵەری کورد ئەڤین عەبدوڵڵاهی بە بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە ئەمریکا و مەدالیای زیو لە سویسرا، سەرکەوتنێکی نێودەوڵەتیی لە بواری ژیریی دەستکرددا تۆمار کرد.
لێکۆڵەر و داهێنەری کورد ئەڤین عەبدوڵڵاهی کە لە شارۆچکەی ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، پڕۆژەی پێشکەوتووی ژیریی دەستکرد گەشە پێدەدات.
عەبدوڵڵاهی بەشداریی لە پێشبڕکێی جیهانیی داهێنانی INNOVERSE 2026 لە ئەمریکا کرد و بە پڕۆژەی "سیستەمی پێشبینیکردنی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لەسەر بنەمای ژیریی دەستکرد" لە نێوان هەزاران بەرهەمی نێودەوڵەتیدا پلەی یەکەمی جیهانیی بەدەستهێنا و مەدالیای زێڕی بردەوە. سیستەمەکە لە یەک کاتدا شیکاری بۆ دۆخی کەشوهەوا، باری ڕێگەوبان و داتاکانی ڕووداوەکانی ڕابردوو دەکات و شۆفێران لە مەترسییە شیاوەکان ئاگادار دەکاتەوە.
له پێشبڕكێیهكدا كه له لایهن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی کۆمەڵەکانی داهێنەران (IFIA) لە سویسرا ڕێکخرابوو، بە پڕۆژەیەکی نوێگەرانە بۆ پاراستن و سەلامەتیی مرۆڤ مەدالیای زیوی وەرگرت.
ئەم دوو سەرکەوتنەی لێکۆڵەرە ژنە کوردەکە، لە ناوەندە زانستییەکان و لە ورمێی نیشتمانی خۆیدا بە شانازییەکی گەورەوە پێشوازیی لێکرا.
سەرچاوە: Kurdistan24