تەندروستی و وەرزش

شاخهەوانی کورد محەمەد باوکەر، یادی ٧٠ ساڵەی لە لووتکەی هیمالایا کردەوە
محەمەد باوکەر یادی ٧٠ ساڵەی لە لووتکەی کالا پاتار لە نیپاڵ بە بەرزی ٥ هەزار و ٦٤٣ مەتر کردەوە.
شاخهەوانی کورد محەمەد باوکەر، یادی ٧٠ ساڵەی لەدایکبوونی لە زنجیرە چیاکانی هیمالایا لە نیپاڵ، لە لووتکەی کالا پاتار کە ٥ هەزار و ٦٤٣ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، بەسەر برد.
باوکەر وەک ئەندامێکی یانەی شاخهەوانی "هەڵۆی پایتەخت" ئەم سەرکەوتنەی ئەنجام دا و سەرکەوتنێکی بەدەستهێنا کە تەمەنی تێپەڕاندووە.
باوکەر کە یەکێکە لە شاخهەوانە دیارەکانی هەرێمی کوردستان، بەوە ناسراوە کە بە سەرکەوتن بۆ سەر چەندین لووتکەی بەرزی جیهان، ئاڵای کوردستانی لەو چیایانەدا شەکاندووەتەوە.
سەرچاوە: Kurdistan24