PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی تەندروستی و وەرزش
تەندروستی و وەرزش

بازرگانی کورد سزگین باران کورکماز سزای ۲.۵ ملیۆن لیرەیی ئامەدسپۆری دا
بازرگانی کورد سزگین باران کورکماز کە لە ئەمریکا دەژێت، ڕایگەیاند کە سزای ۲,۵۴۲,۵۰۰ لیرەیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا (TFF) بۆ ئامەدسپۆر دەگرێتە ئەستۆ و ڕاستەوخۆ دەیکاتە سەر هەژماری فیدراسیۆنەکە.

دەستەی دیسپلینی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا (TFF) سزای ۲,۵۴۲,۵۰۰ لیرەی (نزیکەی ۵۲ هەزار دۆلاری ئەمریکی) بەسەر ئامەدسپۆردا سەپاند کە لە یانەی بێشیکتاشی بردبووەوە. سزاكە بەهۆی چوونەنەژوورەوەی هاندەران بۆ ناو یاریگا و کارکردنی سیستەمی ئاودانی یاریگا و چەند هۆکارێکی دیکەوە بووە.

بازرگانی کورد سزگین باران کورکماز کە لە ئەمریکا نیشتەجێیە، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاویکردەوە، سزای دارایی ئامەدسپۆر لەئەستۆ دەگرێت و پێویست ناکات بەڕێوەبەرانی یانەکە و هاندەران نیگەران بن.

کورکماز ڕوونیکردەوە کە بڕی سزاکە ڕاستەوخۆ دەکرێتە سەر هەژماری فەرمیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا و بەمەش ئەرکی دارایی لەسەر ئامەدسپۆر لادەبرێت.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار