PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

سابات ئیسلامبولی و دوو ژنی پێشەنگ لە کۆلێژی پزیشکیی ژنانی پێنسیلڤانیا لە ساڵی ١٨٨٥
سابات ئیسلامبولی، یەکەم ژنە پزیشکی ناسراوی مێژووی کورد، لە وێنەیەکی ساڵی ١٨٨٥دا لەگەڵ پزیشکانی ژنی ژاپۆنی و هیندی دەردەکەوێت.

سابات ئیسلامبولی و دوو ژنی پێشەنگ لە کۆلێژی پزیشکیی ژنانی پێنسیلڤانیا لە ساڵی ١٨٨٥

سابات ئیسلامبولی، یەکەم ژنە پزیشکی ناسراوی مێژووی کورد، لە وێنەیەکی ساڵی ١٨٨٥دا لەگەڵ پزیشکانی ژنی ژاپۆنی و هیندی دەردەکەوێت.

وێنەیەکی مێژوویی کە لە ١٠ی تشرینی اولی ١٨٨٥ لە کۆلێژی پزیشکیی ژنانی پێنسیلڤانیا گیراوە، سەربووردی سێ ژنی پێشەنگی بە ڕەگەز کورد، ژاپۆنی و هیندی لە یەک وێنەدا نیشان دەدات. سابات ئیسلامبولی کە لە لای ڕاستی وێنەکەوە بە جلوبەرگی نەریتییەوە وەستاوە، وەک یەکەم ژنە پزیشکی کورد دەناسرێت.

سابات ئیسلامبولی لە ساڵی ١٨٦٧ لەدایک بووە، لە ساڵی ١٨٨٥ لە هەمان کۆلێژ وەرگیرا، خوێندنە سەختەکەی پزیشکیی تەواو کرد و دوای دەرچوونی، سەرەتا چوو بۆ دیمەشق و دواتر بۆ قاهیرە و درێژەی بە کارە پزیشکییەکانی دا. ئەو لە ساڵی ١٩٤١ کۆچی دوایی کرد.

کەی ئۆکامی (ژاپۆن) و ئاناندیبای جۆشی (هیندستان) کە لە وێنەکەدا لەگەڵ سابات ئیسلامبولین، لە ڕیزی یەکەم پزیشکانی ژندان کە لە وڵاتەکانی خۆیاندا ڕێگەیان بۆ خوێندنی پزیشکیی ژنان خۆش کرد. ئەم سێ ژنە، بە تێپەڕاندنی کۆسپە کۆمەڵایەتییەکانی سەدەی نۆزدەهەم، تا ئێستاش وەک نموونەی باڵا بۆ نەوەکانی دوای خۆیان لە بواری زانست و پزیشکیدا دەمێننەوە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار