PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی تەکنەلۆژیا
تەکنەلۆژیا

مێژوونووسی کورد نەجاتی عەبدوڵڵا: کتێبخانەی نیشتمانیی دیجیتاڵی یەکێتیی کولتووری بەدی دەهێنێت
نەجاتی عەبدوڵڵا دامەزراندنی کتێبخانەیەکی نیشتمانیی دیجیتاڵی لەسەر بنەمای هەوری بە پێویستییەکی گرنگ دەزانێت بۆ یەکخستنی نووسینەوەی مێژووی دابەشبووی کورد.

مێژوونووسی کورد نەجاتی عەبدوڵڵا: کتێبخانەی نیشتمانیی دیجیتاڵی یەکێتیی کولتووری بەدی دەهێنێت

نەجاتی عەبدوڵڵا دامەزراندنی کتێبخانەیەکی نیشتمانیی دیجیتاڵی لەسەر بنەمای هەوری بە پێویستییەکی گرنگ دەزانێت بۆ یەکخستنی نووسینەوەی مێژووی دابەشبووی کورد.

لە چوارچێوەی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر، مێژوونووس و سەرۆکی پێشووی کۆڕی زانیاریی کوردستان دکتۆر نەجاتی عەبدوڵڵا بۆ کوردستان24 قسەی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە نووسینەوەی مێژووی کورد وەک جوگرافیاکەی پارچە پارچە بووە. ناوبراو باسی لەوە کرد کە مێژووی نوێی کورد تەنیا لە ساڵی 1925ەوە دەستی پێ کردووە، لە نێوان ساڵانی 1925 بۆ 1991 بەهۆی زۆرداری و قەدەغەکردنەوە پچڕانی تێکەوتووە و لەگەڵ ڕاپەڕینی 1991دا گەیشتووەتە سەردەمی زێڕین.

عەبدوڵڵا جەختی لەوە کردەوە کە تاکە هۆکاری یەکخەر بۆ کۆمەڵگەی کورد کە لە وڵاتانی جیاوازدا دابەش بووە، کولتوور و زمانی هاوبەشە و گوتی دیجیتاڵبوون دەرفەتێکی گرنگە بۆ بەدیهێنانی ئەم یەکێتییە. ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە لە جیهانی مەجازیدا سنووری دەوڵەتان ناتوانێت ڕێگری لە پەیوەندییەکان بکات، بۆیە پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ دامەزراندنی "کتێبخانەیەکی نیشتمانیی دیجیتاڵی" لەسەر بنەمای هەوری کە دەستنووس و سەرچاوە کوردییەکانی سەرانسەری جیهان کۆ بکاتەوە و ئەم پڕۆژەیەی بە کەمتەرخەمییەکی گەورە ناو برد کە تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.

مێژوونووسەکە پێی وایە تێبینییەکانی میسیۆنەرە بیانییەکان، دیپلۆماتکاران و گەشتیاران "روانگەی ئەوانی دیکە"یە و پێویستە لەلایەن مێژوونووسانی کوردەوە بە فلتەرێکی ڕەخنەییدا تێپەڕێنرێن و هەڵسەنگاندنەوەیان بۆ بکرێت. هەروەها ئاماژەی بە شۆڕشی زیرەکی دەستکرد (AI) کرد و ئەو تەکنەلۆژیایەی بە "شەمەندەفەرێکی خێرای بوەستێنەر" وەسف کرد، جەختیشی لەوە کردەوە کە لەبری ئەوەی دیلی زیرەکی دەستکرد بین، دەبێت بە ئاراستەی خزمەتکردنی ئامانجە زانستی و نیشتمانییەکان بەکاری بهێنین، بۆ ئەم مەبەستەش پێشنیاری کرد لە هەرێمی کوردستان زانکۆ یان پەیمانگەی تایبەتمەند دابمەزرێنرێن.

نەجاتی عەبدوڵڵا لە ساڵی ١٩٦٦ لە هەولێر لەدایک بووە. دوای تەواوکردنی خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر، لە ساڵی ٢٠٠٦ دکتۆرای لە مێژووی هاوچەرخ لە زانکۆی پاریس-ئێکسی فەرەنسا بەدەستهێناوە؛ تێزەکەی لێکۆڵینەوە بوو لەسەر کێشە سنوورییەکانی نێوان عوسمانی و ئێران، کوردستان و هاوسەنگیی هۆزەکان لە نێوان ساڵانی ١٨٤٣-١٩٣٢. ناوبراو سکرتێری ئەکادیمیای کوردی بووە و سەرنووسەری چەندین گۆڤاری ئەکادیمی بووە، هەروەها شارەزای زمانی فەرەنسی و کوردییە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار