
فیلمی 'دەریای هیوا'ی دەرهێنەرێکی کورد لە فێستیڤاڵێکی کەنەدادا کێبڕکێی خەڵات دەکات
فیلمی 'دەریای هیوا' بە دەرهێنانی جوبڕائیل ئەبوبەکر، لە فێستیڤاڵی فیلمی 'فایڤ دۆلار ئەتاک' لە ئۆنتاریۆ کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی خەڵات دەکات.
فیلمی کورتی "دەریای هیوا" بە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد جوبڕائیل ئەبوبەکر، بەشداری لە کێبڕکێی خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی فیلمی 'فایڤ دۆلار ئەتاک' دەکات کە لە شارۆچکەی کینگستۆن لە ویلایەتی ئۆنتاریۆی کەنەدا بەڕێوەدەچێت.
فێستیڤاڵەکە سەرنج دەخاتە سەر داهێنان و خەیاڵی سینەماکارانی سەربەخۆی کەمدەرامەت، و ئامانجیەتی ٧٢ فیلمی کورتی دەستنیشانکراو لە ١٦ وڵاتەوە بەسەر چوار پۆلی سەرەکیدا (ئەنیمەیشن، ترسناک، تاقیکاری و سینەمای نائاسایی) بە بینەران ئاشنا بکات. ئەم چالاکییە ئامانجیەتی پەناگەیەکی ئارام بۆ ئەو بەرهەمە سەربەخۆیانە دابین بکات کە لە فێستیڤاڵە کلاسیکییەکانی فیلمدا شوێنیان ناکەوێتەوە.
"دەریای هیوا" کاریگەرییە وێرانکەرەکانی جەنگ لە ڕوانگەی هاووڵاتیانی مەدەنی لە ناوچەکانی ململانێدا دەگێڕێتەوە؛ کۆچی زۆرەملێ، تێکۆشان بۆ لەژیاندا مانەوە و گەشتە مەترسیدارەکانی پڕ لە ڕێگەی مەڕگ دەهێنێتە سەر شاشەی سینەما. دەرهێنەر جوبڕائیل ئەبوبەکر هاوكات لە کوردستان٢٤ کار دەکات و پێشتریش بەشداری لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمدا کردووە و خەڵاتی بەدەستهێناوە.
سەرچاوە: Kurdistan24