PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کلتوور و ئەدەب
کلتوور و ئەدەب

خەڵاتی باشترین فیلمی فەرهەنگیی ئاسیا بەخشرا بە فیلمی 'دەریای هیوا'ی دەرهێنەری کورد جەبرائیل ئەبوبەکر
فیلمی کورت "دەریای هیوا" لە دەرهێنانی جەبرائیل ئەبوبەکر، خەڵاتی باشترین فیلمی فەرهەنگیی ڕەسەنی ئاسیای لە دووەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەرهەنگیی ڕەسەن لە دەنیزلی بەدەستهێنا.

له‌ چوارچێوه‌ی دووه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی فه‌رهه‌نگیی ڕه‌سه‌ن (INCOF 2026) له‌ شارۆچکەی دەنیزلی لە تورکیا، فیلمی کورتی "دەریای هیوا" لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد جەبرائیل ئەبوبەکر، خەڵاتی "باشترین فیلمی فەرهەنگیی ڕەسەنی ئاسیا"ی پێبەخشرا. لە فێستیڤاڵەکەدا ٣,٨٠٠ بەرهەم لە ٦٤ وڵاتەوە پێشکەش کرابوون، ٤٤ بەرهەم هەڵبژێردرابوون و ١٢ فیلم گەشتبوونە قۆناغی کۆتایی.

فیلمەکە باس لە ئازاری ئەو مرۆڤانە دەکات کە لە ناوەڕاستی جەنگ، کۆچ و کاولکاریدا بەدوای ئاسایش، ئازادی و ژیانێکی شایستەدا دەگەڕێن؛ لایەنە مەترسیدار و ئازاربەخشەکانی گەشتی هیوای پەنابەران دەخاتە ڕوو. دەرهێنەر ئەبوبەکر ئاماژەی بەوە دا کە ئەم خەڵاتە لە سەرووی سەرکەوتنێکی کەسییەوەیە، دەرفەتێکی گرنگە بۆ گەیاندنی دەنگی زوڵملێکراوان بە جیهان و نوێنەرایەتیکردنی سینەمای کوردستان و عێراق لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا.

جەبرائیل ئەبوبەکر، وەک دەرهێنەرێک کە پێشتریش لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا خەڵاتی جۆراوجۆری بەدەستهێناوە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سەرکەوتنە هاوکار دەبێت لە ناساندنی زیاتری سینەمای کوردی و عێراقی.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار