سەرەکی

هەڵکوتانی پۆلیس بۆ سەر ناوەندی بڵاوکردنەوەی "بەلکی" لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی بەیانی
شاعیری کورد ڕێناس ژیان، هەواڵی هەڵکوتانی پۆلیسی بۆ سەر ناوەندی بڵاوکردنەوەی "بەلکی" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاگەیاند.
ڕێناس ژیان، شاعیر و نووسەری کورد و دامەزرێنەری ناوەندی بڵاوکردنەوەی "بەلکی"، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند کە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی بەیانی پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر ناوەندەکەیان.
بە وتەی ژیان، تیمەکانی پۆلیس چوونەتە ناو ناوەندەکەوە و پشکنینیان ئەنجام داوە و دواتر شوێنەکەیان بەجێهێشتووە. ژیان ئەم ڕووداوەی بە پرۆسەیەکی "بەتاڵ" وەسف کرد و پرسیاری ئەوەی ئاراستە کرد کە "ئەمە چ جۆرە پرۆسەیەک و چ جۆرە ڕێککەوتنێکە؟"
ژیان بە گوتنی "زۆرداری و گوشار چارەسەر نین. ماف، دادپەروەری و ئازادی چارەسەرن" ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی و ڕوونکردنەوەیەکی بە زمانی کوردیش بڵاو کردەوە.
سەرچاوە: Bianet