
قورتوڵموش: پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر بە هەماهەنگییەکی باڵا بەڕێوەدەچێت
نوحمان قورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە کۆمیتەی پلاندانان و بودجەی پەرلەمان، لە کاتی پێشکەشکردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢٧، باسی لە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر و ئەرکەکانی کۆمیتەی چاودێری کرد.
نوحمان قورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە کۆمیتەی پلاندانان و بودجەی پەرلەمان، پێشکەشکردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ی ئەنجامدا و ڕایگەیاند کە پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی و بە هەماهەنگییەکی باڵا بەردەوامە.
قورتوڵموش وتی، ئەو کۆمیتەی چاودێرییەی بڕیارە لە پەرلەمان دابمەزرێت، سێ ئەرکی گرنگی دەبێت: چاودێریکردنی جێبەجێکردنی یاسا، بەدواداچوون بۆ پرۆسەی چەکدانان و هەڵوەشاندنەوە، هەروەها بەدواداچوون بۆ بڕیارەکان لەسەر بنەمای دۆسیەکان و بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ ڕێکخستنە یاساییەکان لە کاتی پێویستدا.
لە چوارچێوەی تورکیای بێ تیرۆردا، پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و بەشداریکردنی پەیەدە لە پرۆسەی تێکەڵبووندا، هەم سووریای ئارام کردووەتەوە و هەم دەرفەتی گەیشتن بە ئامانجەکەی ڕەخساندووە. لە باکووری عێراقیشدا ئاماژە بەوە کرا کە پرۆسەی ڕادەستکردنی چەکەکان قۆناغ بە قۆناغ بەڕێوەدەچێت.
بۆ مسۆگەرکردنی چەکدانان، سێ "بیمە" یان گەرەنتی دیاریکراوە: ئەو ئەنجومەنەی بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆککۆمار کاردەکات، پشتڕاستکردنەوە و تۆمارکردنی ئەوەی کە ڕێکخراوەکە بە تەواوی چەکەکانی داناوە و هەڵوەشاوەتەوە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە، و ئەو کۆمیتەی چاودێرییەی کە لە ماوەیەکی کورتدا لە پەرلەمان دادەمەزرێت. جەخت لەوە کرایەوە کە ئەم پێکهاتانە دەبنە هۆی ئەوەی پرۆسەکە لەژێر کۆنترۆڵدا بێت.
سەرچاوە: Rûdaw