PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، پرۆسەی 'تورکیای بێ تیرۆر' بە نموونەی دیموکراسی ناودەبات
کورتوڵموش ئاماژەی بەوە کرد کە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر، مۆدێلی تورکیایە و هیچ چاوێکی سێیەمی تێدا نییە.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، پرۆسەی 'تورکیای بێ تیرۆر' بە نموونەی دیموکراسی ناودەبات

کورتوڵموش ئاماژەی بەوە کرد کە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر، مۆدێلی تورکیایە و هیچ چاوێکی سێیەمی تێدا نییە.

نومان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەو وتارەیدا کە لە رێوڕەسمی کردنەوەی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ لە هۆڵی کۆنفرانسی کەمپی ناوەندی زانکۆی باتمان پێشکەشی کرد، جەختی لەوە کردەوە کە لە مۆدێلەکانی چارەسەری ململانێکاندا بەگشتی چاوێکی سێیەم یان وڵاتێکی دەرەکی یان رێکخراوێکی نێودەوڵەتی هەیە، بەڵام لە "مۆدێلی تورکیا"دا ئەم توخمە بوونی نییە و چاوی یەکەم و سێیەم خودی گەلەکەیە.

کورتوڵموش وتی: "پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر، بیرۆکەی بەهێزکردنی قەڵای ناوخۆییە و زیاتر لەوەی دیدگایەکی سیاسی بێت، وەک پێویستییەکی داهاتووی تورکیا سەریهەڵداوە و هەوڵ دەدەین بەرپرسیارێتییەکانی سەر شانی دەوڵەت بۆ کۆتاییهێنان بە تیرۆر جێبەجێ بکەین". ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرۆککۆمار و سەرجەم پارتە سیاسییەکان پشتیوانی لەم پرۆسەیە دەکەن و سوپاسی ئەو بڕیارەی کرد.

کورتوڵموش لەبارەی کارەکانی لیژنەی نیشتمانی بۆ هاوپشتی، برایەتی و دیموکراسی کە لە پەرلەمان دامەزراوە، وتی: یاسای بەهێزکردنی هاوپشتی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی بە دەنگی پێوانەیی ٤٦٧ پەرلەمانتار پەسەند کراوە و ئەمە یەکەمجارە لە دیموکراسی تورکیادا روودەدات.

کورتوڵموش ئەوەشی خستەڕوو کە ناوی ئەم پرۆسەیان ناوە "مۆدێلی تورکیا" و بەپێی یاساکە، ئەنجوومەنێکی باڵا بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆککۆمار دەستی بە کارەکانی کردووە و ئەو کارانە بە سەرکەوتوویی بەردەوامن، هەروەها ئەوەشی زیاد کرد کە لە رۆژانی داهاتوودا پێکهاتەیەکی نوێ لە پارتە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان دروست دەکرێت.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار