
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کورتولموش: لە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆردا پێویستیمان بە چاوی سێیەم نییە
کورتولموش لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پورتوگال جەختی لەوە کردەوە کە لە تێکۆشانی دژی تیرۆردا پێویست بە میتۆدێکی چاودێریی دەرەکی ناکات و ئاماژەی بە گرنگیی کارەکانی دەستووری نوێ کرد.
نوومان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا (TBMM)، لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی تی ئاڕ تی هەبەر لە پورتوگال ڕایگەیاند لە پرۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر"دا پێویست بە هیچ چاوێکی سێیەمی دەرەکی ناکات.
سەبارەت بە لێکۆڵینەوەی سندوقەکە، کورتولموش جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت پارتییەکان سووربوونی هاوبەش نیشان بدەن و گوتی: "ئەمە کارێک نییە چاوپۆشی لێ بكرێت. ئەو هەڵوێستەی بەڕێز سەرۆک کۆمار نیشانی داوە تەواو ڕاستە و دەبێت ئەم بابەتە تا کۆتایی ببرێت." هەروەها گوتی کە کۆمیسیۆنی چاودێری کە لە چوارچێوەی یاسای بەهێزکردنی پێکەوەژیانی نیشتمانی و یەکێتیی کۆمەڵایەتیدا پێکدەهێنرێت، بە بەدەستهێنانی ٤٦٧ دەنگ بە شێوەیەکی یاسایی پەسەند کراوە و لە نێو پەرلەماندا چاودێریی پرۆسەکە دەکات.
کورتولموش ئاماژەی بە کارەکانی دەستووری نوێ کرد و ڕایگەیاند کە کاتی ئەوە هاتووە و تێپەڕیوە کە تورکیا لە "دەستووری کودەتا ڕزگاری بێت". بە بیرهێنانەوەی ئەوەی کە خولی ٢٨ەمی پەرلەمان ڕێژەیەکی بەرزی نوێنەرایەتیکردنی هەیە، ئاماژەی بەوە کرد کە بێجگە لە ئامادەکردنی دەستوورێکی نوێ، مەدەنی و گشتگیر، دەبێت یاسای پارتییە سیاسییەکان، یاسای هەڵبژاردن و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانیش نوێ بكرێنەوە.
سەرچاوە: Kurdistan24